چه‌مك و زاراوه‌ى (ماد- میدیا)(ده‌وڵه‌تى ماد) به یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته به‌هێز و مێژوویی و ناسراوه‌كانى نێو سه‌راپاى مێژووى كورد و قۆناغى مێژووى كۆن داده‌نرێت، كه له‌نێوان ساڵانى (700-550پ.ز) پێگه و سه‌نگى خۆى له‌سه‌ر خاكى كوردستان بینى. به ئاستێك له ڕووبه‌ره خاكێكى سنوورداره‌وه له ناوچه‌كانى هه‌مه‌دان و موكریانه‌وه، كه ئه‌وكات (هه‌رێمى ماننا)ى پێ ده‌گوترا، گه‌یشته زنجیره چیاكانى قه‌فقاس و ده‌ریاچه‌ى وان له باكوور و كه‌نداوى عه‌ره‌بى له باشوور و كه‌ناره‌كانى
ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له خۆرئاوا.
ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له خۆرئاوا.
(ئاكباتانا) واته شارى (هه‌مه‌دانى ئێستا)ش سنوورى خۆرهه‌ڵاتى و پایته‌ختى ده‌وڵه‌ته‌كه بوو. سه‌باره‌ت به ناوى ده‌وڵه‌ته‌كه به (ماد) یان (میدیا) بۆچوونى جیاواز هه‌یه. به‌شێكیان به زاراوه‌یه‌كى سۆمه‌رییان زانیوه. هه‌ندێكى تریشیان به زاراوه‌یه‌كى یۆنانییان پێناسه كردووه. پۆلێكى تریش له مێژوونووسان و خۆرهه‌ڵاتناسان لایان وابووه (ماد) یان (میدیا) له ناوى ئه‌و یهكیێتییه خێڵه‌كییه وه‌رگیراوه، كه دواجار بووه ناوى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش. كاتێكیش بۆ مێژووى زاراوه‌كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى كه به‌رله‌وه‌ى (حه‌وت) خێڵى هه‌رێمى ماننا له كۆتایى سه‌ده‌ى هه‌شته‌مى پێش زایین بڕیار له‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كى خێڵكى بده‌ن و قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رله‌وه‌ى یۆنانییه‌كانیش زاراوه و ناوى (ماد- MAD) یان (مادا- MADA) بخه‌نه نێو تۆماره‌كانى مێژووى خۆیانه‌وه، سۆمه‌رییه‌كان وه‌ك كۆنترین كۆمه‌ڵى ئێراقى كۆن و به‌ر له 3 هه‌زار ساڵ پێش زایین (ماد)یان به ماناى (زه‌وى) به‌كارهێناوه. ئه‌وان له نووسینه‌كانى خۆیاندا، كه به زمانى سۆمه‌رى و ڕێنووسى بسماری نووسیویانه، (ماد)یان به ماناى (زه‌وى) به‌كارهێناوه، به‌ڵام مه‌به‌ستى ئه‌وان له‌و ده‌ربڕینه هه‌موو گۆى زه‌وى نه‌بووه وه‌ك له زمانى عه‌ره‌بدا به (الارچ) و له زمانى فارسی‌دا به (زه‌مین) و له زمانى ئینگلیزی‌دا به (ERTH) هاتووه، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان زاراوه‌یه‌كى جوگرافى بووه بۆ ناوچه‌یه‌كى دیاریكراوى سه‌ر زه‌وى نزیك له خۆیان. ئه‌ویش ناوچه‌كانى باكوورى سنوورى ده‌سه‌ڵاتیان بووه له باشوورى ده‌ریاچه‌ى ورمێ. واته ئه‌و ناوچه‌یه‌ى له قۆناغى دواتردا ناوى (هه‌رێمى ماننا)ى به‌سه‌ردا بڕا. سۆمه‌رییه‌كان له‌و ده‌ربڕینه‌دا مه‌به‌ستیان پێگه و سه‌نگى ئه‌و ناوچه‌یه بووه، كه بۆ ئه‌وان جێگاى بایه‌خ و گرنگییه‌كى زۆر بووه. به‌تایبه‌ت له ڕووی به‌روبوومى كشتو‌كاڵى و به‌رهه‌مى گه‌نمه‌وه. وه‌ك سه‌رچاوه‌كانیش باسى ده‌كه‌ن، گه‌نمى هه‌رێمى (ماد) بۆ سۆمه‌رییه‌كان گرنگیى خۆى هه‌بووه و به چاوى سه‌رنج لێیان ڕوانیوه، تا ئه‌وه‌ى جووه‌كانى ئیسرائیلیش له هه‌زاره‌ى دووه‌مى پێش زایین، بۆ كڕینى گه‌نمى ئه‌و هه‌رێمه له ئۆرشه‌لیم و فه‌ڵه‌ستینه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمى ماد و ئه‌و ڕووداوه‌شیان له چه‌ند ده‌قێكى ئایینى خۆیاندا باس كردووه.
كاتێكیش ناوچه‌كه له هه‌زاره‌ى دووه‌م و یه‌كه‌مى پێش زایین، ڕووبه‌ڕووى شاڵاوێكى نوێی كۆچكردن بووه‌وه و به‌شێك له خێڵه‌كانى ناوه‌ڕاستى ئاسیا و دواتر چه‌ند خێڵێكى كیشوه‌رى ئه‌وروپا به‌ره‌و كوردستان و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كۆچیان كرد، سیماى چه‌ند پێكهاته‌یه‌كیان هێنایه دنیاى بوون، كه پێشتر ناویان له مێژوودا نه‌بوو. یه‌كێك له‌و پێكهاتانه‌ش له باشوورى ده‌ریاچه‌ى ورمێ ده‌ركه‌وتن، كه دواتر به (ماداى- MADAI) یان (میدى- MEDI) ناسران. ئه‌و كۆچڕهوهش له مێژوودا به (شاڵاوى كۆچى هیندو ئهوروپایییهكان) ناسرا. دواى چه‌ندین سه‌ده‌ش ئه‌و ڕووداو و گۆڕانكارییانه و ده‌ركه‌وتنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته، بووه جێگاى سه‌رنجى مێژوونووسى گه‌وره‌ى یۆنانى (هیرۆدۆت/485-425پ.ز)، كاتێك له به‌رهه‌مه مێژووییه‌كه‌یدا (مێژوو) ئاماژه‌ى پێ كرد. واته ئه‌و ناوه‌ى پێشتر له‌لایه‌ن سۆمه‌رییه‌كانه‌وه ده‌ربڕاو و به ڕووبه‌ره خاكێكى ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ده‌سه‌ڵاتیان وترا، بووه ناوى پێكهاته‌یه‌ك، كه له كۆتایى سه‌ده‌ى هه‌شته‌مى پێش زایین ده‌وڵه‌تێكى لێ پێكهات. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد دواجار سه‌رنجى مێژوونووسێكى دیارى وه‌ك (هیرۆدۆت) له یۆنان ڕابكێشێت، تا له سه‌ده‌ى پێنجه‌مى پێش زایین، واته (دوو هه‌زار و پێنج سه‌د) ساڵ دواى سۆمه‌رییه‌كان و نزیك به 3 سه‌ده دواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ماد، باسێك له مێژووى هه‌رێمى ماننا و ده‌وڵه‌تى ماد و دامه‌زرێنه‌ر و پادشا و هاوپه‌یمان و نه‌یار و شارستانییهتییهكهیان بكات.
لێره‌وه ناوى (ماد) وه‌ك ناوى یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته گه‌وره و دیاره‌كانى مێژووى كورد و خاكه‌كه‌ی له قۆناغى مێژووى كۆندا، له ناوى ئه‌و خاكه‌وه وه‌رگیرا، كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى لێوه ده‌ركه‌وت. ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت، ده‌وڵه‌ته‌كه بۆ پاراستنى ئه‌و خاك و زه‌وییه هاته بوون، كه له‌سه‌رى دامه‌زرا. وه‌ك دواتریش ده‌ركه‌وت له‌پێناو پاراستنی‌دا دامه‌زرێنه‌رى ده‌وڵه‌ته‌كه (دیاكۆ)یان به زاراوه یۆنانییهكهى (دیۆكس) و دواى ئه‌ویش كوڕه‌كه‌ى (فراورتیس) گیانی خۆیان له‌پێناویدا به‌خت كرد، به‌وه‌ى یه‌كه‌میان له ساڵى (673پ.ز) به‌دیلى كه‌وته ده‌ست ئاشوورییه‌كان و له زینداندا كۆچى دوایی كرد. دووه‌میشیان له ساڵى (653پ.ز) له‌به‌رامبه‌ر سوپای ئاشوورییه‌كان له ده‌روازه‌ى شارى (نه‌ینه‌وا)، پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى ئاشوورى، كوژرا.
له‌مه‌وه هه‌ڵه نییه ئه‌گه‌ر بڵێن (ده‌وڵه‌تى ماد) ناوى ئه‌و ده‌وڵه‌ته مێژووییه بوو، كه بۆ پاراستنى خاك و دانیشتووان و ڕه‌سه‌نایه‌تیى شارستانییه‌تى كوردستانى كۆن كه‌وته نێو گۆڕه‌پانى سیاسی و چووه لاپه‌ڕه‌كانى مێژووه‌وه. به‌و ناوه‌ش ده‌وڵه‌ته‌كه ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ى بۆ قۆناغى مێژووى كۆن و خاكى كوردستان و نه‌ته‌وه‌ى كورد تۆمار كرد، كه ئاماده بوو له‌پێناو پاراستن و به‌رگریكردن له سه‌روه‌رى خاكه‌كه‌ى، نه‌ك ته‌نیا هاوڵاتییهكانى، به‌ڵكو پادشا و سه‌ركرده‌كانیشی بكاته قوربانى ...
ریشه و نه‌ژادی ماد یان میدییه‌كان ماده‌كان وه‌ك یه‌كێك له ده‌ركه‌وته‌ترین ده‌سه‌ڵاته‌كانى مێژووى كورد و خاكى كوردستان، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ى هه‌شته‌مى پێش زایین كه‌وتنه نێو ناوان. ده‌ركه‌وتنیشی بۆ به‌هێزى و لێهاتوویی كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ناوى (دیاكۆ)، كه له سه‌رچاوه یۆنانییه‌كاندا به (دیۆكس) هاتووه. ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ی (دیاكۆ) توانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له یه‌كخستنى (شه‌ش) خێڵه گه‌وره‌كه‌ى ماد سه‌ركه‌وتوو بێت و به هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كى خێڵه‌كی هه‌ر (شه‌ش) خێڵكه، كه بریتى بوون له (بوزا، باریتاك، ستروخات، ئاریا، بودى، موغى) بنه‌ماكانى ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسی دروست بكات. واته ئه‌و یه‌كێتییه خێڵه‌كییه بناغه‌ى یه‌كێتیی ماد و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه بوو. سه‌ره‌تا (میرنشینى ماد)ى لێ پێكهات و دواتر ده‌وڵه‌تى مادى لێ كه‌ته‌وه. یه‌كه‌مین ئاماژه‌ش به ناو و مێژووى خێڵه‌كانى میدی به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات، له تۆمارێكى ئیمپراتۆڕى ئاشووریى (شهلمانسهرى سێیه‌م)دا هات، كاتێك له ساڵى (835پ.ز) په‌لامارى سنوورى خۆرهه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دا و ئاماژه‌ى به ناوى چه‌ند خێڵێك به ناوى (ماد) كرد. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئیمپراتۆڕه ئاشوورییه وه‌ك له تۆماره‌كانى خۆیدا ئاماژه‌ى پێ داوه، توانیویه‌تى خێڵه‌كانى میدی ناچار بكات ساڵانه باج و سه‌رانه بده‌نه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى. لێره به‌دواوه تا ساڵى (708پ.ز) خێڵه‌كانى میدی له ململانێیه‌كى تونددا بوون له‌گه‌ڵ ئاشوورییه‌كان بۆ ده‌ربازبوون له‌و باج و سه‌رانه زۆره‌ی له‌لایه‌ن ئاشوورییه‌كانه‌وه خرابووه سه‌ریان. ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ى كاتدا به‌هۆی شكسته‌كانیان به‌رامبه‌ر ئاشوورییه‌كان ناچار بوون ساڵانه باج بده‌نه ئیمپراتۆڕێتی ئاشوورى. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ژیان و دۆخى ناوخۆیی خۆیان قورس كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕیشه و نه‌ژادی میدییهكانیش بۆچوونی جیاواز هه‌یه. سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌كان بۆ (یافپ كوڕى نوح)ى په‌یامبه‌رى ده‌گێڕنه‌وه و لایان وایه میدییه‌كان نه‌وه‌ى ئه‌و كوڕه‌ى نوحى په‌یامبه‌رن. گێڕانه‌وه‌ى ڕیشه‌ى میدیییهكانیش بۆ یه‌كێك له كوڕه‌كانى ئه‌و پهیامبهرهى مێژووى مرۆڤایه‌تى، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه لای عه‌ره‌به‌كان (یافپ) له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به! بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌ك له‌و سه‌رچاوه عه‌ره‌بییانه بۆ ئه‌وه چووبن، كه (نوح كوڕى لامهك/ س.خ) نه عه‌ره‌ب بووه نه خه‌ڵكى نیشتمان و خاكى عه‌ره‌به‌كانیش بووه، به‌ڵكو ئه‌و خه‌ڵكی شارى (ئور)ى سۆمه‌ری بووه و تا ئێستاش ئه‌وه ساغ نه‌بووه‌ته‌وه كه سۆمه‌رییه‌كان سه‌ر به چ نه‌ته‌وه‌یه‌كن، یان لانی كه‌م نه‌ژادی چ نه‌ته‌وه‌یه‌كى سه‌ر زه‌وین. دیاره به‌ڵگه‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش به گێڕانه‌وه‌ى ریشه‌ی سۆمه‌رییه‌كان بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ئه‌وه بووه، كه شارى (ئور)ى زێدی ئه‌و په‌یامبه‌ره كه‌وتبووه باشوورى خۆرئاواى خاكی ئێراق و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش مه‌ڵبه‌ندێكی عه‌ره‌بى بووه له قۆناغى دواتردا. بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌ك له‌وان سنوورى نه‌ته‌وه‌په‌رستیی خۆیان ببه‌زێن و ئه‌و ڕاستییه بخه‌نه ڕوو كه مێژووى نیشته‌جێبوونى عه‌ره‌ب بۆ باشوور و ناوه‌ڕاستی ئێراق كه‌وته (دوو هه‌زار) ساڵ دواى ده‌ركه‌وتنى سۆمه‌رییه‌كان له باشوورى ئێراق. نه‌ك به‌ر له‌و مێژووه‌وه، تا (نوح) و هه‌ر (سێ) كوڕه‌كه‌ى (سام، حام، یافپ)ى بۆ بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌ر چى سه‌رچاوه هیندی و ئێرانییه‌كانن، له‌پاڵ تۆمارى خۆرهه‌ڵاتناسان باسیان له‌وه كردووه كه ڕیشه‌ى میدییه‌كان بۆ ئاسیاى ناوه‌ڕاستى ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك له سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌یه‌مى پێش زایین له ناوچه‌كانى بوخارا و سه‌مه‌رقه‌ند كۆچیان بۆ به‌شى خۆرئاواى خاكى ئێرانى ئیمڕۆ كردووه و له هه‌رێمى ماننا نیشته‌جێ بوون. دیاره ئه‌م تۆمارانه‌ش پێویستیان به شیكارى و راستكردنه‌وه هه‌یه، چونكه كاتێك به‌شێك له خێڵه‌كانى ئاسیای ناوه‌ڕاست وه‌ك (سكیپ، كیمیرى، لیدى،…تاد) كۆچیان بۆ ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به كوردستانیشه‌وه كردووه، چه‌ندین خێڵ و هۆز و كۆمه‌ڵى وه‌ك (سوئى، لۆلۆبى، گوتى، خورى، میتانى، كاشى، نائیرى، مانناى) له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان ده‌ژیان و خه‌ڵكانى ڕه‌سه‌نى ناوچه‌كه بوون، بۆیه هاتنى ئه‌و خێڵانه هۆكارى ده‌ركه‌وتنى میدییه‌كان بوون، نه‌وه‌ك ماده‌كان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى ناوچه‌كانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست و (بوخارا و سه‌مه‌رقه‌ند) بووبن.
سه‌رچاوه كوردییه‌كانیش و ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ى كورد پێیان وایه كه ماده‌كان كورد بوون و له بنه‌ڕه‌تیشدا خه‌ڵكى كوردستانن و له هیچ شوێنێكی ناوچه‌كه و جیهانه‌وه نه‌هاتوون. ئه‌م بۆچوونه‌ى خۆشمان وه‌ك كورد جگه له هه‌ستێكى نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستى هیچی دی نه‌بووه. هه‌روه‌ك بۆچوونى عه‌ره‌به‌كان له گێڕانه‌وه‌ى نه‌ژادى (نوح) و هه‌روه‌ها ماده‌كان بۆ نه‌ژادى عه‌ره‌بى!
كاتێكیش به‌نێو ئه‌و سه‌رچاوانه‌دا ڕٍۆ ده‌چین و به یه‌كتری به‌راوردیان ده‌كه‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه جارێك ده‌بێت ئه‌و بۆچوونه‌ى لای خۆمان ڕاست بكه‌ینه‌وه، كه میدییه‌كان كورد نین، به‌ڵكو نه‌ژادی كورده‌كان بۆ ماده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ده‌ركه‌وتنى (كورد) وه‌ك نه‌ته‌وه و وه‌ك ناو بۆ دواى ده‌ركه‌وتنى ماده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش بزانین، كه ده‌ركه‌وتنى ماده‌كان بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه زمانه‌وانى و كولتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینى و فه‌رهه‌نگییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌نێوان خێڵه‌كانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست وه‌ك (سكیپ و كیمیرى) و (مانناى و نائیرى و خورى و ئه‌وانى تر)، واته دانیشتوانی ڕه‌سه‌نى كوردستان ڕووی دا. (نۆ) سه‌ده دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش به‌هۆی یه‌كێتییه‌كى خێڵكی، ماده‌كان ده‌سه‌ڵاتێكى خۆجێیى له ناوچه‌ى (ئاكباتانا) واته شارى (هه‌مه‌دان)ى ئێستا له‌لایه‌ن (دیاكۆ)ه‌وه دامه‌زرا، كه دواتر بووه بناغه‌ى ده‌وڵه‌تى ماد. به‌وه‌ش ناو و مێژووى ماده‌كان كه‌وته نێو ناوان، كه ئێستا هه‌ر تاكێكى كورد شانازى پێوه‌ی دەکات ....
فه‌رمانڕه‌وایانى ده‌وڵه‌تى ماد مێژووى ده‌وڵه‌تى ماد له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه كه‌سایه‌تییه‌كى شارى (ئه‌كباتانا-هه‌مه‌دانى ئێستا) به ناوى (دیاكۆ) له كۆتایى سه‌ده‌ى هه‌شته‌مى پێش زایین توانى ده‌سه‌ڵاتێكى خۆجێیه‌تى له سنوورى ناوچه‌ى (ئاكباتانا) دروست بكات و ئه‌و شاره‌ش بكاته پایته‌ختى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى. (هیرۆدۆت)ی مێژوونووسى یۆنانیش ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ى به دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كه‌م پادشای ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناسیوه، چونكه توانیویه‌تى به‌و یه‌كێتییه خێڵهكییهى له‌نێو هۆز و خێڵه‌كانى ماد پێكی هێنا، بناغه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسی دابمه‌زرێنێت، كه دواتر ده‌وڵه‌تى مادى لێ كه‌وته‌وه. (دیاكۆ)ش له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتیدا له‌نێوان ساڵانى (700-673پ.ز) توانى سنوورى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له ناوچه‌ى (ئه‌كباتانا)ه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانى خۆرئاوا فراوان بكات. ئه‌و كارهشى به‌ڵگه‌ى ئه‌وه بووه كه (دیاكۆ) كوردستانى و له ڕیشه‌ى نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه، چونكه له سیاسه‌ته فراوانخوازییهكهیدا ڕووی له خۆرئاوا كرد نه‌ك خۆرهه‌ڵات. دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووی له خۆرهه‌ڵاتى شارى (ئه‌كباتانا) بكردایه، ئه‌وا له خاكى كوردستان دوور ده‌كه‌وته‌وه و ئه‌و كاتیش ده‌رده‌كه‌وت كه ئه‌و كوردستانى نه‌بووه و بۆ نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگاكه‌ی كاره‌ى نه‌كردووه، به‌ڵام كاتێك ڕووی له خۆرئاواى شارى (ئه‌كباتانا) كرد و ناوچه له‌دواى ناوچه‌ى خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتى، بۆ ئه‌وه بوو كه ته‌واوى سنوورى خاكى كوردستان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بگێڕێته‌وه.
له‌و پێناوه‌شدا باجى گه‌وره‌ی دا، كاتێك بۆ فهراوانكردنى سنوورى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ڕووبه‌ڕووى ئیمپراتۆڕێتى ئاشووری بووه‌وه، كه داگیركارى به‌شێكى گه‌وره‌ى خاكى كوردستان بوو. ئه‌وه‌ش كاتێك له ساڵى (673پ.ز) گه‌یشته نزیكى شارى (نه‌ینه‌وا)ى پایته‌ختی ئیمپراتۆڕێتى ئاشوورى، له ده‌روازه‌ى شاره‌كه و دوای شه‌ڕێكى سه‌خت له‌لایه‌ن ئاشوورییه‌كانه‌وه به دیل گیرا. دواتر به دیلى ڕه‌وانه‌ى زیندانى گه‌وره‌ى ئیمپراتۆڕیهتهكه له شارى (حه‌ڕان) كرا و له‌وێدا له زیندان مایه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى كۆچى دوایی كرد.
دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش كوڕه‌كه‌ی (فراورتیس/673– 653پ.ز) شوێنی گرته‌وه. ئه‌ویش له ماوه‌ى (بیست) ساڵی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا سه‌ربارى هه‌وڵه‌كانى بۆ ڕێكخستنى كاوربارى ناوخۆیی و ڕێكخستنى بازاڕ و كاروبارى بازرگانى و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هۆز و تیره‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خسته كار، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاشوورییهكانیشدا درێغیى نه‌كرد.
ئامانج له‌و هه‌وڵانه‌شى له‌لایه‌ك سنووردانان بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئاشوورییه‌كان، له‌لایه‌كى دیكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باوكى له زیندان ئازاد بكات، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانى بێ سوود مان، چونكه دواجار له ساڵى (653پ.ز) له شه‌ڕێكى سه‌ختدا به‌رامبه‌ر ئاشوورییه‌كان تێكشكا و له ده‌روازه‌ى شارى (نه‌ینه‌وا) كوژرا. به كوژرانى ئه‌میش ده‌وڵه‌تى ماد بێ پادشا مایەوە، چونكه (كه‌ی ئه‌خسار یان كه‌یخه‌سره‌و)ى كوڕى به‌هۆی كه‌میى ته‌مه‌نى نه‌یتوانی بگاته پایه‌ى ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى سكیسهكان، كه هێزێكى شه‌ڕكه‌رى نێو سوپاكه‌ى ده‌وڵه‌تى ماد بوون و پێكهاته‌یه‌كى نه‌ژادى ناوچه‌كه‌ش بوون، ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه و له‌گه‌ڵ ئاشوورییه‌كان كه‌وتنه دانوستان. ئه‌وه بوو ئاشوورییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى باج لێیان، دانیان به ده‌سه‌ڵاتیاندا نا. به‌و ڕووداوه‌ش بۆ ماوه‌ی (بیست) سالأ ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ماد-دا گرت. له‌و ماوه‌یه‌شدا (ده) كه‌سایه‌تیى سكیسى گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات. ئه‌و (ده) ده‌سه‌ڵاتداره‌ش سه‌ر به ڕه‌گه‌زى ماد نه‌بوون، به‌ڵكو كوده‌تاچى بوون به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى ماده‌وه. دواى (بیست) ساڵیش (كه‌ی ئه‌خسار كوڕى فراورتیس) گه‌وره بوو و توانیى جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست سكیسهكان ده‌ربهێنێت. دواتر هه‌وڵی دا هێمنی و ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات و كار له‌سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئاشورییه‌كان بكات. له‌و كاره‌شیدا چه‌ندین شاڵاوى بۆ سه‌ر پایته‌ختى ئاشوورییه‌كان ئه‌نجام دا، به‌ڵام به‌هۆى به‌رگریی توندی ئاشوورییه‌كان له دژی هێرشی ماده‌كان (كه‌ی ئه‌خسار) ناچار كرا ڕوو له شاری (ئاشوور) پایته‌ختی پێشووی ئاشوورییه‌كان بكات، تا دواجار داگیری كرد.
ئه‌و ململانێ سه‌خته‌ى ماده‌كانیش له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆڕێتى ئاشوورى، وای له (كه‌ی ئه‌خسار) كرد ڕوو له ئیمپراتۆڕێتى كلدانی بكات، تا له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى متمانه‌ى ئه‌وان بۆ هاوكاریی سه‌ربازیى ماده‌كان كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتى ئاشوورییه‌كان بهێنێت. دواجار دانوستانه‌كانى هه‌ردوولا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كى سیاسیی لێ كه‌وته‌وه، كه به‌پێى ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه ده‌بوا (كه‌ی ئه‌خسار) كچه‌كه‌ى خۆى به ناوى (ئامیتس) بداته (نه‌بو خوز نوسه‌ری كوڕى نه‌بو بڵاسهرى كلدانى)، له‌به‌رامبه‌ر هاوكاریی سه‌ربازیى كلدانییه‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر (نه‌ینه‌وا). كاره‌كه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، دواى ئه‌وه‌ی سوپاى هه‌ردوولا له ساڵی (612پ.ز) چوونه نێو شارى نه‌ینه‌وا و داگیریان كرد. دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش دوایه‌مین پادشای ئاشووری (ئاشور ئۆبڵهت) له شاری حه‌ران له ساڵی (610پ.ز) كوژرا و به‌م ڕووداوه‌ش كۆتایی به ئیمپراتۆرێتى ئاشووری هات و ڕووخا.
دوای كۆچى دوایی (كه‌ی ئه‌خسار)یش كوڕه‌كه‌ی (ئه‌ستیاگز) شوێنی گرته‌وه. ئه‌و پادشایه‌ی لای عه‌ره‌به‌كان به (زووحاك) و له لای كورده‌كان به (ئه‌ژده‌هاك) ناسرا، به‌هۆى خه‌ریكبوونى به ڕابواردن و خواردنه‌وه‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات دووركه‌وته‌وه، تا سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن كچه‌زاكه‌ی (كورش) ناسراو به (كاوه) له پیلانێك‌دا كوژرا. به‌م ڕووداوه‌ش كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ماده‌كان هات و پارسه‌كان شوێنیان گرتنه‌وه. ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى (كۆرشى ههخامهنشینى) له ساڵی (550 پ.ز) ده‌وڵه‌تی مادى ڕووخاند و (ده‌وڵه‌تی ئه‌خمینی) له شوێنی دامه‌زراند. له‌و كاته‌وه‌ش تا به ئێستا ده‌گات، ئێمه‌ى كورد له خاكى كوردستان، عه‌وداڵى ده‌وڵه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ین له‌سه‌ر خاكى كوردستان و پێى ناگه‌ین.
سەرچاوەڪان :
1. هیرودوت: تاریخ.
2. د. جمال احمد رشید و د. فوزی رشید: تاریخ الكرد القدیم.
3. ده‌وڵه‌تى ماد: عومه‌ر ئیسماعیل مارف
4.ڤلادیمیر مینۆڕسكى: الكرد احفاد المیدیین.
5.دیاکۆنۆف:میدیا
No comments:
Post a Comment
kurdistan art