ئەسپی تەروادە ...
ئیلیادە(ئه‌لیاده) داستانێڪی شعرییه باس له جه‌نگی تڕۆی
(ته‌رواده) ده‌کات. ئه‌م داستانه شعرییه له‌گه‌ڵ (ئۆدیسا) به گرنگترین داستانی شعری گریکی داده‌نرێن و(هۆمیرۆس)ی شاعیر نووسیویه‌تی و (100) ساڵ دوای مردنی ئه‌و کۆکرا
وه‌ته‌وه ...
چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌سپی ته‌رواده چـۆن بووه و له کام سه‌رده‌م ڕوویداوه چیرۆکی ئه‌و ئه‌سپه دارینه وه‌ک ڕه‌مز و گوزارشه له هونه‌ری له‌خشته‌بردن و فێڵبازی، به مه‌به‌ستی تێکشکاندنی سوپای دوژمن به‌کارهاتووه ...
ته‌رواده‌ی کۆن شارێک بووه له‌ڕۆژئاوای ووڵاتی تورکیا له‌سه‌ر گه‌رووی (ده‌رده‌نیل) که له‌سه‌رده‌مه‌دا ووڵاتی تورکیا ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی گریک بووه له ڕووی بازرگانییه‌وه ...
له ئه‌فسانه‌ی گریکدا ده‌گێڕنه‌وه که له ساڵه‌کانی (1193 تا 1184) پێش زایین، که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتداری شاری (ته‌رواده) به ناوی (پاریس)سه‌ردانی شاری(ئه‌سپارته)ی یۆنانی ده‌کات و (هێلین) هاوسه‌ری پاشای ئه‌و شاره (مینالۆس) هه‌ڵده‌گرێ و بۆ خۆی ده‌یبات ...
ئیدی پاشا سوپایه‌ک به‌سه‌رکردایه‌تی برایه‌کی خۆی ده‌نێریته سه‌ر شاری (ته‌رواده) تا (هـێلین)ی هاوسه‌ری وه‌ده‌ستخاته‌وه ماوه‌ی (10) ساڵ گه‌مارۆی ئه‌و شاره ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هــــۆی قایمی شووره‌کانی ناتوانن داگیری بکه‌ن. بۆیه بیر له پــلانێک ده‌که‌نه‌وه که بتوانن بگه‌نه نێو جه‌رگه‌ی شاره‌که ...
بۆ ئه‌ومه‌به‌سته پیاوه ژێره‌کانیان سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی ته‌روادیییه‌کان ده‌بن و ده‌زانن که خه‌ڵکی ئه‌و شاره ئه‌سپیان زۆر له‌کـن پیرۆزه و ڕیزی لێ ده‌گرن و له‌ڕووی ناوه
ستنه‌وه. ئیدی ده‌ست ده‌که‌نه دروستکردنی ئه‌سپێکی دارین کەله ناو زگیداجێگه‌ی (10)جه‌نگاوه‌ری ئازای لێ ببێته‌وه ...
دوای دروست کردنی ئه‌سپه دارینه‌که به چه‌ند ئه‌سپێکی ئاسایی ده‌یبه‌نه ده‌روازه‌ی شاری ته‌رواده و سوپاکه‌شیان ده‌کێشنه دواوه. له‌و ئانه‌دا خــــــه‌ڵکی ته‌رواده که ده‌بینن ئه‌سپێکی مـــه‌زن له ده‌روازه‌ی شاره و سوپای دوژمنیش پاشه‌کشه‌ی کردووه، له خۆشییان ده‌ست ده‌که‌نه سه‌ما و ئاهــــه‌نگی سه‌رکه‌وتن ده‌گێرن تا شه‌و دادێت هه‌موویان مه‌ست و سه‌رخۆش ده‌بن ...
ئیدی جه‌نگاوه‌ره‌کانی نێو زگی ئه‌سپه دارینه‌که دێنه ده‌رێ و ده‌که‌ونه کــــــوشتن و سووتاندن و تاڵان‌کردنی شاره‌که ئه‌و دا
ستانه شعرییه باسی ئه‌و ڕووداوه‌مان به شعر بۆ ده‌گێڕێته‌وه ڕه‌نگه له بنچینه‌دا ئه‌و ئه‌سپه دارینه بوونی نه‌بێت و ته‌نــــها (هۆمیرۆس) ی شاعیر له خــــــــــــــه‌یاڵی خۆی دایهێناوه. له په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا مۆزه‌خـــــــانەیه‌کیان له‌و شاره دروستکرد که شوێنه‌واری ئه‌و شاره کۆنه‌ی تێدا پارێزراوه و ئه‌سپێکی دارینیش له ناو باخه‌که‌ی دانراوه که له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌سپه ئه‌فسانه‌ییییه‌که دروستکراوه ...
Source: Archaeology page
No comments:
Post a Comment
kurdistan art