خویندنه‌وه‌یه‌كی خیرای خۆم بۆ كاری پیشانگه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی لاو سوفیان جه‌لال
له ریكه‌وتی ١٦\ ٢ \٢٠١٩ سۆفیان جه‌لال یه‌كه‌م پیشانگای تایبه‌تی خۆی كرده‌وه له‌كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلیمانی له‌گه‌له‌ری ئیستا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند دارۆ وه سه‌رپه‌رشتی ریكخستنهكهی كرابوو له‌ژیر ناوی (هه‌ڵوه‌رین ) پیم وایه بۆ باسكردن وخوینهوهی ناوه‌رۆكی كاری شیوه‌كاری پیویسته سه‌ره‌تا پشت به بینراوهوهو ببیهستین به‌واتایه‌كی تر پشت به هه‌موو ئه‌و یه‌كانه ببیهستین كه كاره شیوهكاریهكهی لی پیكهینراوه له له‌ش وشیوهو قه‌باره‌ی تابلۆ ، ئه‌و ماتریالانه‌ی به‌كار هاتون و دواتر شیوه‌ی وینهكیشراو یان كروا له جۆنیه‌تی به‌كارهینانی ره‌نگ و روناكی و تۆن و…. هه‌تا دوای په‌یوه‌ندی ئه‌و نیوه‌نده بكه‌ینه كلیلیك بۆ باسكردن و شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی تابلۆ . تابلۆكان قه‌باره‌یان گه‌وره‌بوو له‌نیوان ( ٢٠٠x٣٥٠ ) سم به‌ره‌نگی ( وهكریلیك) له‌سه‌ر كانڤاس وهرهنگهكان زۆربه‌یان هارمۆنی بوون لهتۆنه خاكی ره‌نگی جڵكن و ره‌سای وتۆنه ماتهكان كه‌زۆربه‌ی رووبه‌ره‌كانی گرتبوه‌وه وه ده‌ركه‌وتنی ره‌نگیكی كه‌می گه‌ش و پاك وه‌ك زهردوتۆناتی رهنگهگهرمهكان . وه به‌كارهینانی بڕیكی زۆر له خۆڵ و خاشاك و پوش وتویكڵی پرته‌قاڵ وگهنمهشامی وكلینكس و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵی ئاوی مردوو وه‌ك ( قرژاڵ ) واته مه‌وادی ئۆرگانی زۆری به‌كار هینابوو بۆ فۆرینی پانتای و مه‌لمه‌سی رووی تابلۆكه وه‌ك چین له‌سه‌ر چین واته ته‌نها به‌كار نههینرابوو بۆ گۆرینی مه‌لمه‌س به‌ته‌نها به‌قد ئه‌وه‌ی له‌تابلۆی پیشه ههڵچنراوهكادا وینه‌ی هه‌ڵچنراوی پوشی ووشكی به پوش خۆی كردبوو كهلهنیوان چینهكانیدا ره‌نگ چه‌ندین جار كهوتبونهسهریهك به‌بی ئه‌وه‌ی پوشهكه پوشی خۆی له‌ده‌ست دابیت و به‌هۆی ئه‌و ماتریاله‌وه كه پوشه و ئۆرگانیه جاریكی تر پوشی دروست كردبوه‌وه‌و كه زۆر زیندوو ده‌ینواند و ئهتموسفیریكی تایبه‌تی دابوه تابلۆكه كه وینه‌ی گرگرتن وپوش وه‌ك وینه وپوش وه‌ك ماتریال تاهه‌ست جرترو بجوڵینیت وكاریگهربیت و زیندوبنوینیت . روبه‌ری تابلۆ كان فلات نین و ئه‌ستوریان هه‌یه به گشتی تابلۆ كان وینه‌ی سروشتی بی مرۆڤ بوون یان راستر بی فیگور ئه‌وه‌ی ده‌بینرا ویرانكراوبهجیهیڵراو بوو بی ئه‌وه‌ی كاراكته‌ری ویرانكهری تیادیاربیت وه‌ك تابلۆ شینه تاریكه‌كه‌ی به نموونه ئاسه‌واری به جیهیشتنی ئاگری تیا‌بوو به‌ده‌ستی مرۆڤ به‌لام مرۆڤ خۆی بوونی نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌ویت پرسیاری كاول كاریه‌كه وه‌ك نهینیهك كه‌شایانی بیرلیكردنهوهبیت بهجیبهیڵیت بۆ بینه‌ر . دوو جۆر كاره‌سات یان كاول كاری لهتابلۆكاندا ده‌بینران كاره‌سات و ویرانكاری شروشتی وه‌ك تابلۆی گیژهڵوكهكه وه ویرانكاری به‌ده‌ستی مروڤ وه‌ك ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان و بینا سوتاو و روخاوه به جیهیلراوهكان كهههردووكارهساتهكانی سروشتی و مرۆڤ وه‌ك پرسیار بهجیدههیلیت وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌رانگیزی وویرانكاری له فۆرمه گشتیه‌كه‌یدا به سروشت خۆیه‌وه گریدابیت كاتیك من و ئه‌و قسه‌مانكرد ده‌رباره‌ی قرژاڵه لكینراوهكان سۆفیان خۆی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه بینه‌ریك پرسیاری ئه‌وه‌ی لیكردوه ئاخۆ ئه‌و قرژاڵانه زیندو بون و به‌خاتری دروستكردنی ئه‌م تابلۆیه كوژراون ؟ خۆی باسی ئه‌وه‌یكرد كه ووتویه‌تی بۆ نا دواجار من مر‌ۆڤم بهشیكم لهشهرانگیزی سروشت به سروشتی خۆم و مروۆڤ به ویست یان بی بیركردنه‌وه ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ر شتانیكدا دهشكیت كه‌ره‌نگه هه‌ندی جار جیژیش وه‌ربگریت یان بی بیركردنه‌وه ئازاری شتانیك ده‌دات ، و باسی له‌كاراكته‌ری هونهرمهندكرد كه ئاماده‌یه بۆ به‌نیاد نان و پیشاندانی بیرۆكه‌كه‌ی خۆی شته‌كانی تری بۆ بكاته قوربانی من له‌داوی قسه‌كانم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا زیاتر دونیا بینی ئه‌و نزیكی یاخود باش گه‌یاندنی ناوه‌رۆكی كاره‌كانی و ماتریالهكانم پیكه‌وه به‌سته‌و كه‌توانای پیكانی هه‌بوه ، وه سه‌رنجم دا به‌تایبه‌ت له وینه‌ی سروشتهكانیا كه مرۆڤ ئاسه‌وارو شوین ده‌ستی دیاره
لهزهویهكاندا وه‌ك كیڵان ئه‌وه‌ی بۆ من جیگه‌ی سه‌رنج بوو لهتابلۆكانا زهویهكیڵراوهكان له شیوه‌ی چاره‌كه بازنهیدان به‌شیوه‌یه‌ك سنوری ره‌نگه‌كان زۆر به كزی یان كاڵی ده‌رده‌كه‌وت به‌ڵام بونی هه‌یه وه ئه‌و به‌شه له‌تابلۆ له (چاره‌كه بازنه ) شیوه‌یه‌كی ویفترازیه كه چاو به بی ویست بازنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ی وینهكروا واتا كاتیك جارهكیك بازنه لهسوجی تابلۆیه‌ك ده‌بینیت جا‌و خۆی بازنه نهبینراوهكه ته‌واو ده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ی تابلۆكه كه‌وه‌ك ناوه‌رۆك ئه‌و ویرانكاریهیه كه گۆی زه‌وی گرتۆته‌وه یان ئه‌گه‌ره‌و ره‌نگه بیگرته‌وه وه‌ك بڵیت هه‌ر ئیره نیه به‌شیكی نه‌بینراویشی لهجیگهیهكی وینهنهكشراودایه . وه رهنگریژی له‌ناو تابلۆكان وه‌ك په‌ڵه به‌سه‌ریه‌كه‌وه و له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه سنوریان زۆر نه‌رمه‌و پیجاو پیچه واتا هیڵیان ره‌ق نیه وه‌ك هیڵه سروشتیه‌كان كهلهسروشتا بونی هه‌یه بی ده‌ستكاری مرۆڤ ، تۆنهكانیان به‌روبه‌ری زۆر هارمۆنیه له‌هه‌ند یك تابلۆ زهردیكی گه‌ش هارمۆنیه‌ت تیك ده‌دات وه‌ك خۆی باسیكرد له‌زمانی خۆیه‌وه خۆره داویه‌تی به‌زه‌ویدا واتا بنجینه‌ی ره‌قی وویرانكاری لهسهوجاوهكهوهیهتی یاخود باوه‌ری به كاول بوونی یه‌كجاره‌كی ژیان له‌سه‌ر روی زه‌وی . كۆلاجی ماتریاله ئۆرگانیه‌كان بۆ خۆی باوه‌ر نه‌بونه له‌ناوه‌رۆكدا به مانه‌وه‌ی ههمیشهییاخود په‌یوه‌ندی له‌شی ئۆرگانی بۆ پیشاندانی زیندویه‌تی ماتریاله‌كان به‌شیوه‌یه‌ك كه‌خزمه‌ت به كه‌شی شتی تابلۆكه‌وه بكات كه‌پره له مردن و ووشك هه‌ڵهاتن و كاولكاری وبهجیهشتن و هه‌ستی زیندووی بداته تابلۆكه
. Avan sdiq 17-2-2019
No comments:
Post a Comment
kurdistan art