شکستى سیاسەتى کولتورى شارێک
پڕۆژەى مۆزەخانەى نیشتمانى هاوچەرخ لە هەولێر بە نموونە
وەک هەموومان دەزانین شارى هەولێر پایتەختى هەرێمى کوردستانە و سەنتەرى ململانێى سیاسى ناوجەکەیە وە بە یەکێک لە شارە پێشکەوتوەکانى عیراق دادەنرێت لە هەموو ڕووێکەوە, ئەوەى لێرەدا جێى سەرنجە بۆ من سیاسەتى کولتورى ئەم شارەیە لە چ ئاستێکدایە لە ئێستادا وە زیاتر کۆیبکەمەوە لە بوارى هونەریدا وە بە تایبەتى هونەرى شێوەکارى !! لە سەرەتاکانى ئەم سەدەیەدا و لە دواى ڕوخاندنى ڕژێمى پێشوى عیراق وە بە تایبەتى لە کاتى پارە زۆریەکەدا,
بیرۆکەى پڕۆژەى مۆزەخانەى نیشتمانى هاوچەرخ لە هەولێر دەستى پێکرد لە لایەن هونەرمەندان حمید جمال و قەرەنى جەمیل و بالدین ئەحمەد,
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ئەندازیارى بیناسازى ( ماوریسۆ ڤێرووکى ) ئیتالى دیزاینى بۆ کراوە, ئەم پڕۆژەیە گەر دروستبکرایە یەکێک دەبوو لە پڕۆژە باشەکانى ئەم شارە کەوە دەیتوانى بۆشایەکى گەورەى پڕبکردایەوە بۆ پێشاندانى کارى هونەرى شێوەکارى وە دەکرا ببێت بە سەنتەرێکى گرنگ بۆ پێشاندانى هونەرى هاوچەرخ, لە ڕووى شارستانی و کولتورەوە شارى هەولێر هەنگاوێکى جدى و باش دەچوە پێشەوە, ئەوەى گرنگە باس بکرێت ئەو کات ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى خۆى پێشان دابوو وە شوێن و زەویان بۆ تەرخان کردبوو وە بڕیار بوو کۆمپانیایەکى ئەلمانى پرۆژەکە جێبەجێبکات بە بڕى 32 ملیۆە دۆلار, وە شارى هەولێر ببێت بە خاوەنى مۆزەخانەى هاوچەرخ وەک هەموو شارەکانى دونیا.
بەلام ئەوەى کە ڕووى دا ئەوەبوو کە ئەم پڕۆژەیە نەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە تەنها لە سەر وەرەقە بمێنێتەوە,
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت سیاسەتى کولتورى ئەم شارە لە چ ئاستێکدایە لە دواى 13 ساڵ شارى هەولێر شوێنکى شیاوى نیە بۆ هونەرى شێوەکارى, ئەم شارە لە ڕووى کولتورەوە وەک شارەکانى ترى ئەم هەرێمە دواکەوتوە وە بەهیچ شێوەیەک گرنگى نادرێت بە کولتور و هونەر, وە ناکرێت ئێمە بانگەشەى شارستانى و بۆ پێشەوە چون بکەین بەلام لە ڕووى فەرهەنگى و کولتوریەوە لە پلەى سفردابین , کردنەوەى دەیان کەنالى تەلەفیزیۆنى و بەڕێوە جونى هەزاران چالاکى بێ مانا دەیان هۆتێلى پێنج ئەستێرەو دەیان مۆڵى گەورە و گران دەیان باڵەخانەى 50 نهۆمى ماناى ئەوە نییە کە ئەم شار توانیوێتى کولتورەکەى پەرەپێبدات , بە پێچەوانەوە ئەم جۆرە لە سیاسەتە شاردنەوەى ئەم شکستە کولتوریە گەورەیەیە کە بە سەر ئەم شارەدا هاتووە, بە باروەڕى من جێبەجێ نەکردنى پڕۆژەى مۆزەخانەى نیشتمانى هاوچەرخ لە شارى هەولێر دیارترین نموونەیە لە سەر ئاستى بیرکردنەوەى ئەم دەسەلاتە سیاسیە کە ئەم هەرێمە بەڕێوەدەبات, لە ماوەى ئەم چارەکە سەدەیەدا شارى هەولێر دە جار هێندە گەورە بوو شەقامەکانى لە شەقامى 30 مەتریەوە بوو بە 60 مەترى دواى بوو بە 100 مەترى وە لە ئێستادا بەردى بناغەى شەقامى 200 مەترى دانراوە, بەلام لەم ماوە دوور و درێژەدا یەک هۆڵ هەبووە ئەویش هۆلى میدیا بوو کە تا ئێستا ماوە وەک خۆى بە بێ گەشەکردن, وە گەلەرى مێرگ مان بیرنەجێت کە ئەویش تەمەنى کورت بوو هەر زوو دایان خست.
لێرەوە بە پێوستى دەزانم کە ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەى مۆزەخانەى نیشتمانى هاوچەرخ سەر لە نوێ هەوڵى بۆ بدرێت و جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەى بتوانین شارێکى دروست دروست بکەین لە هەموو ڕوویەکەوە وە ئەم پڕۆژەیە دەستپێکى پڕۆژەى گەورەتربێت لە پێناوى پیشخستنى هونەر وفەرهەنگ و کولتور.
زامۆئا داراغا 2019
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment
kurdistan art