کاتێک هونەرى شێوەکارى دەبێتە گاڵتە جارى

ئیتر بێ دەنگ نابم
کاتێک هونەرى شێوەکارى دەبێتە گاڵتە جارى
2018نووسینی-زامۆئا داراغا

( المهرجان الدولي الاول للفن التشكيلي ) موسڵ بە نموونە.
ئەوەى ئێستا روودەدات لە بوارى هونەرى شێوەکاریدا لە هەرێمى کوردستان و عراق بە گشتى دابەزینێکى ترسناکە لەسەر ئاستى هونەر و تێگەیشتنمان بۆ هونەر, دەبێت چ هۆکارێک وابکات کە ئەم جۆرە لە چالاکی بخرێنە پاڵ هونەرى شێوەکارى و هونەر بە گشتى کە لە بنەڕەتدا هیچ پیوەندیەکى نیە بە هونەرەوە, ئایا وێنە کێشان لە ناو دار و بەردى روخاوى باڵەخانەکانى شار موسل چ پیامێکى هونەرى لە پشتەوەیە؟؟ کە تائێستا شارەکە وەک بازگەیەکى سەربازىوایە و مرۆڤەکان کەسیان نەگەڕاونەتەوە بۆ ناو شارەکەو لە سادەترین شێوەى ژیان بێ بەشن, وە تائێستاش لاشەى مردوەکان لە ژیر باڵەخانەکاندا دەرنەهێنراون. هونەرێک بۆ شارێکى جۆڵ و وێرانە, هونەرێک بۆ هاولاتى شارێک کە نان و ئاو و ئاسایشیان نییە دەبێت چ هونەرێکبێت وە لە چ ئاستێکدابێت, ئیڤێنتێکى هونەرى لە ژێر سایەى پۆلیس و ئاسایشدا بپارێزرێت و لە کۆتایدا کەسێکى سەربازى خەلات ببخشێنەوە بە سەر هونەرمەندەکاندا دەبێت چى بێت؟؟ لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئەمە چ گەوجاندنێکە بەرێوە دەچێت, ئەمە چ پلانێکە بۆ شێواندنى هونەر لە دواى وێرانکردنى داعش بۆ هەموو شوێنەوارەکان و مۆزەخانە و شوێنە کولتوریەکانى ئەم شارە, ئەمە چ نمایشێکە کە بینەرى نییە و هەموو بینەرەکان ئاوارەى کەمپەکانن, ئەم گەوجاندنە بە ناوى هونەرەوە وە بەتایبەتى بە ناوى هونەرى شێوەکاریەوە دەکرێت تەنها بازرگانییەکى ئاست نزمە و کاڵایەکى چواوى ئێکس پایەرە دەفرۆشرێت بە خەڵکى شارى موسڵ لە نزمترین ئاستدا, ئەم شێوازە لە نمایش هەموو ئەو ( سمپۆزیۆمانەم ) بە بیر دەهێنێتەوە کە لە شارە گەشتیارەکانى کەنار دەریاکان دەکرێت بۆ هێنانى گەشتیارى بۆ ئەو شارە بە سەربردنى کاێکى خۆش و بینینى شوێنە گەشتیاریەکان, بەلام لێرەدا شارێکى برس و وێران دەکرێت بە ئامانج و کاسپى پێوە دەکرێت لە ژێر ناوى هونەردا. 

Fransworth house designs by Mies Ven Der Rohe between 1945 and 1951

Fransworth house designs by Mies Ven Der Rohe between 1945 and 1951. It is amazing to see how the architect suffered at the time to creat such a masterpiece full of challenges

ئەم ماڵە ھەوشانی گڵاس ھاوس یەکێکە لە 
پۆشیاكاكل-Poshya Kakl
سیمبولە زۆر گرنگەکانی دەستپێکردنی مۆدێرنیزم لە معماریدا، لە قوتابخانەکانی میعماری لە جیھاندا وەکو نمونەیەک تا ئەمڕۆ چەندین لێکۆڵینەوە و باسی لەسەردەکرێ، لەساڵی ١٩٤٥ دروستکراوە دوای شەری جیھانی دووەم، لە بەر سەختی ماتریاڵ پەیداکردن لە ساڵی ١٩٥٠ تەواو بووە ، ئەم ماڵە بۆ مەبەستی ڕۆژانی پشوو دروستکراوە نەک تێدا ژیانی بەردەوام، ئێستا بووە بە مۆزەخانە و ساڵانە زیاتر لە ٩٠٠٠ کەس سەردانی دەکەن لەھەموو دنیاوە،دوای ئەوەی ناونوسکرا لە بینای مێژویی نەتەوەیی لە ٢٠٠٤ دا. پێش دروستکردنی ماکێتی و کۆنسێبتی دیزاینەکەلە مۆزەخانەی مۆما پیشاندراوە ، لەوکاتەدا خەلکێکی زۆر دژی ئەم کارە دەوەستن و تەواو ڕڤزی دەکنەوە، حەتمەن بەھای ھونەری و معماریەکەی درک نەکراوە، تەنانەت لەمڕۆشدا دروستکردنی ماڵێک تەواو لە شوشە چەندین بەربەست و کێشەی تەکنیکی لێدەکاوێتەوە لەھەموو تەکنەلۆژیایی کەبەردەستە، کەچی پێداگیری و بڕوای بەھێزی ئەم معمارە سەرنج راکێش بووە سەرەرای ھەموو بەربەستێک ھێشتا بەردەوام بووە لەمکارەیدا. ئەم ماڵە بۆ دکتۆرێکی ژن دروستکراوە کە لە نەخۆشخانەی شیکاگۆ کاری کردووە و بەحوکمی شەری جیھانی زۆربەی دکتۆرە پیاوەکان لە مەیدانی شەربوون ، بۆیە دکتۆرە ژنەکان دەرفەتی زۆرتریان بۆ ڕوخساوە کە زیاتر خۆیان پێبگەیەنن و ئەرکیشیان زۆر زیاتربووە ، بۆیە ئەم دکتۆرە بڕیاردەدا ماڵێک دروست بکا سەعاتێک لەدەرەی شاربێ بۆڕۆژانی پشووتێیدا بحەسێتەوە، ئەم خانمە دکتۆرە ڤێۆلێنی عەزفکردووە و بەکالۆرێۆسی لە ئەدەبیات ھەبووە و حەزی بە ستایلی مۆدێرن کردووە، ھەندێک پەیوەندی رۆمانسی ھەبووە لەگەڵ ڤاندەرۆ کە ماڵەکەی دیزاینکردووە کە دواتر ئەم پەیوەندیە بە خراپی دەشکێتەوە و د.فرانسوۆرثی شکایەتی لێدەکا و دەیکێشێنێتە دادگا لەسەر ئەوەی کە بودجەی دروستکردنی ئەم ماڵە لە جیاتی ٤٠٠٠٠$ تەقریبەن ٧٠٠٠٠$ تێدەچێ ، لەوسەردەمەدا بێحەد زۆربووە، کەسێکی تر دوای چەندساڵێک لەوکێشانە بە ١٠٠٠٠٠ دەیکڕێتەوە و دوتر لە لایەن /National_Trust_for_Historic_Preservation
دەکڕدرێتەوە بە ٧.٢ میلێۆن دۆلار دەکرێ بە مۆزەخانە.