هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كاری كورد(عه‌مار ره‌سام) له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی شێخان


هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كاری كوردی ئێزیدی(عه‌مار ره‌سام) پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانی شێخان ده‌كات له‌وێ چاوی ده‌كه‌وێت به‌ به‌هره‌دارێك به‌ناوی(خه‌لیل) ئه‌م به‌هره‌داره‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیه‌ و به‌ قاچه‌كانی وێنه‌ ده‌كێشێت . هونه‌رمه‌ند (عه‌مار ره‌سام) ده‌ڵێ زۆرشتی لێوه‌ فێر بووم هه‌وڵیشمدا وه‌ك كاكه‌ (خه‌لیل) ی به‌هره‌مه‌ند به‌ قاچه‌كانم  وێنه‌ بكێشم ، په‌یمانیشمپێدا هه‌میشه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ یارمه‌تی ده‌ری ئه‌م به‌هره‌مه‌نده‌ بم