مۆنومێنتی هه‌لبجه‌ داخه‌ن

مۆنومێنتی هه‌لبجه‌ داخه‌ن
نیگاركێش
رۆسته‌م ئاغاله‌

له‌ دڵسۆزیم بۆ هه‌ڵبجه‌ و خۆشه‌ویستی و شاره‌زایم له‌ بواری مۆزه‌خانه‌ ، ئه‌و نوسینه‌ ده‌نوسم . بۆیه‌ تكام وایه‌ كه‌س به‌ خواری و ناله‌باری لێكدانه‌وه‌ی بۆنه‌كات .
تكایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و مۆنومێنته‌ ته‌ختی زه‌وی كه‌و شتێكی تر دروستبكه‌وه‌ .
به‌لام نه‌ك به‌ حه‌ز و توانای بیری ناڕۆشن و نه‌زانانه‌ی خۆتان . له‌به‌ر هۆكاری ئه‌و كه‌م و كورتیانیه‌ ده‌ڵێم ته‌ختی بكه‌ن و شتێكی تر با دروست بكه‌ینه‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ شایسته‌ی روداوی قوربانیه‌كانی هه‌ڵبجه‌ نیه‌ . حه‌زده‌كه‌م بچمه‌ هه‌ر مۆزه‌یێك شتێك فێربم له‌ دیزاینكردن و دروستكردنی مۆزه‌خانه‌كان و چێژ ببینم له‌ كارو بابه‌تی نمایشی .
یه‌كه‌م : ده‌بوو ئه‌و روبه‌ره‌ زۆره‌ مۆزه‌خانه‌ێكی فراوان تر و جیهانی تری لێدروست بكرابوایه‌ نه‌وه‌ك باخچه‌ێكی گه‌وره‌ و بێ‌ سه‌روبه‌ر به‌رزبۆته‌وه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ مۆزه‌كه‌ی شاردۆته‌وه‌ . خۆزگه‌ ته‌نها داره‌كان ته‌نها دارری هه‌نار بوه‌نایه‌.
داره‌كان گه‌روه‌بوین و ده‌وری مۆزه‌خانه‌كه‌یان داوه‌ خنكاندویانه‌. داره‌كان له‌ مۆنومێنته‌كه‌ به‌رزترن و فۆرمی مۆزه‌خانه‌كه‌یان داپۆشیوه‌ . . دوو داری جۆرج واشنتون به‌رزبونه‌ته‌وه‌ له‌ شوێنی دار به‌ڕو دار هه‌ناره‌كانی هه‌ڵبجه‌ !!!. كه‌ زۆر
نه‌كونجاو نا ته‌بان له‌گه‌ڵ چیرۆكی شاری هه‌ڵبجه‌و كوردستان . 
دووه‌م : سه‌ربانی مۆزه‌خانه‌كه‌ یه‌ك چینه‌و هه‌ستی گه‌وره‌ی كاره‌ساته‌كه‌ ناگه‌ینی ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌ست و قۆلانه‌ی به‌ كۆنكرێت كراون ره‌قن و له‌ پارانه‌وێك ده‌چن داوای به‌زه‌ ی بكه‌ن . كه‌چوار ده‌ستن بۆ هیمای كوردستانی گه‌وره‌ كه‌ نه‌ده‌بوو بابه‌تیكی تر تیكه‌ل به‌ كیشه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ بكرابوایه‌ . 
، یان ئه‌و تۆپه‌ خرانه‌ی وه‌ك لاسایی هه‌ندێ‌ ئه‌پارتمانی مۆدرێن ومۆزه‌ی تر و فۆرمی فه‌زای دروستكراون نه‌یانتوانیوه‌ كارو هێمای خۆیان له‌ناو ئه‌و چیرۆكه‌ بگه‌ێنن . كه‌ به‌ هێمای تۆپی كیمایی دروستكراون خۆزگه‌ سێو بونایه‌، وه‌ك بۆنی كیمایه‌كه‌ . هه‌لقرچاوه‌
نارێكی فایبه‌رگلاسی ناریك و دروستكراون به‌ كه‌رسته‌ی خێراو نه‌گونجاو له‌گه‌ل مێژو هۆكاری كاره‌ ساته‌كه‌ ناگونجێ‌ پیوست به‌و هه‌موو هێمایه‌ ئالۆزه‌ لاسایانه‌ی نه‌ده‌كرد ، تاكه‌ هێمایه‌ك به‌س بوو له‌گه‌ڵ باڵه‌خانه‌ێكی گه‌وره‌ی شایسته‌ . له‌وه‌ تێناگه‌م بۆ به‌و ئه‌ندازیارو وه‌ستای ئه‌و فۆرمه‌ خرانه‌ به‌و فایبه‌ر گلاسانه‌ نه‌یان توانیوه‌ یه‌ك دانه‌ له‌و سه‌دان تۆپه‌خرانه‌ به‌ خری و به‌ بێ‌ پێنه‌ وه‌ك فۆرمیكی ئه‌ندازه‌ی خری به‌ كواله‌تی و دیزاێكی مۆدرێن بیته‌ دروستكردن ؟ ئایا ده‌بووته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی گیمایی ئاوابێ‌ ؟
به‌لكو هه‌ر شێوه‌ی له‌ ئه‌ندازێكه‌و پینه‌و په‌رۆكراوه‌ وه‌كی ئه‌وه‌ی له‌ گه‌رمادا توابێته‌وه‌ . كه‌ لێم رونه‌ ئه‌وان مه‌به‌ستایان بوه‌ فۆرمی خرو رێك به‌ روپه‌شێ داپۆشن ببێته‌ جوانكاری بۆمۆزه‌كه‌ . به‌ڵام سه‌ركه‌وتونه‌بوین و له‌ سه‌ربانی و وێرانه‌ی سكرابچی ده‌جێ‌ .
سێه‌م : ئه‌و فرۆكه‌ی له‌لا ته‌نیشتی مۆزه‌كه‌ فرێ‌ دراوه‌و له‌سه‌ر بلۆك دانراوه‌ به‌ ڕه‌نگی سپراێك له‌سه‌رینوسراوه‌ (ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ل 2/ل 7 جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم )
ئه‌و نوسینه‌ هێنده‌ ناشیرینه‌ نازانم جی ده‌گه‌ێنیت .بابه‌ته‌كه‌ی شێواندوه‌ . ئه‌ومۆره‌جی ده‌گه‌ێنێ‌ . ئه‌گه‌ر ئه‌وان تونیویانه‌ ئه‌و فرۆكه‌یه‌ بگه‌ێنه‌ هه‌له‌بجه‌ چ پێوست ده‌كا له‌ سێ‌ شوێنی ئه‌و فرۆكه‌یه‌ به‌ سپراێكی و نوسراوه‌ نهێنیه‌ بخه‌نه‌سه‌ر جه‌سته‌ی دوكۆكینتی . خوێندنه‌وه‌م بۆ ئه‌و كاره‌ ئه‌وه‌یه‌ :
به‌ خه‌ڵك بڵین ئێمه‌ ئه‌و دیاریه‌مان بۆ ئیوه‌ هیناوه‌ته‌وه‌ هه‌لبجه‌و جی لێده‌كه‌ن بیكه‌ن و بزانن ده‌سته‌ی ئێمه‌ نه‌بێ‌ فرۆكه‌ی وانابینن . رووێكی تری ئه‌و مۆرلێدانه‌ كۆمیدیایه‌ . یان ئێمه‌ ئه‌و فرۆكه‌مان دروستكردوه‌ یان كریومانه‌ ، جونكه‌ ئیوه‌شه‌ بیخوێنه‌وه‌ .ئه‌و واتا یانه‌ ده‌به‌خشێ‌ . له‌ روێكی تر لزگه‌ی تری پێوه‌یه‌ ناونیشانی مالپه‌ری نێتی له‌سه‌ره‌ .وا تێده‌گه‌م له‌ به‌غداوه‌ پێوه‌لكاوه‌ كه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ كاتی دروستكردنی فرۆكه‌كه‌و رژێمی به‌عس نیه‌ چونكه‌ له‌ ساڵی هه‌شتاو هه‌شت كه‌ی ئه‌نترنێت هه‌بوه‌ . به‌ڵی ئه‌و زانیاریو كۆدو نوسراوی سه‌ر پشتی فرۆكه‌ێك بۆ به‌ڵگه‌ی مۆنومێنتێ‌ زۆر ده‌به‌خشَی . ده‌بی ورد بین له‌ فلاش باگی مێژوی ..
كه‌ ده‌كرا په‌یامی خۆیان به‌ونوسینیكی رونتر له‌سه‌ر پلێتی بنوسیبا له‌سه‌ر زه‌وێكه‌و كاری شێواندنی بۆدی فرۆكه‌كه‌یان نه‌كردبایه‌ پێوسسته‌ ئه‌و فرۆكه‌ جه‌نگیه‌ بكریته‌ تۆپ ستۆری چیرۆكی هه‌ڵبجه‌ یا دڵی مۆزه‌خانه‌كه‌ ، ئه‌گه‌ر رۆژی َ و مۆزه‌كه‌ به‌ جۆرێ‌ دروست بكرێ‌ فرۆكه‌كه‌ ببێته‌ چه‌ق و ته‌وری مۆزه‌خانه‌كه‌ به‌ په‌شنێ‌ دیزاین بكرێ‌ ، یا تایه‌كانی بۆ دروستبكرێته‌وه‌ یا بخێته‌ گۆمی نه‌وتی ره‌شه‌وه‌ تا له‌ كارێكی هونه‌ری مانادار بجی َو سه‌راب بنوێنی به‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاوێنه‌ی له‌ ناو نه‌وتی ره‌شدا .له‌ ژێر قوبه‌ێكی روناك وكراوه‌ ببیندرێ‌ 
چواره‌م : مۆزه‌خانه‌كه‌ زۆر بجوكه‌و روبه‌ری تێدا نیه‌ كاری له‌سه‌ر بكرێ‌ له‌ ده‌سته‌ راسته‌وه‌ ده‌چیته‌ ژورێ‌ نیوه‌ چه‌ماوه‌ێكه‌ و هه‌ندێ‌ فۆتۆی ژیانی خه‌ڵكی جارانی هه‌لبجه‌ هه‌ڵواسراوه‌ هیچ له‌ خزمه‌تی بابه‌تی بۆردومانی هه‌لبجه‌دا نیه‌ , له‌ شوێنی ئه‌و فۆتۆیانه‌ ده‌بوو له‌و فۆتۆیانه‌ هه‌بونایه‌نایه‌ ، كه‌ چه‌ند رۆژێ‌ به‌رله‌ بوردومانه‌كه‌ وێنه‌گیرابێ‌ بێگونا ئه‌و به‌لگانه‌ هه‌ن . نه‌ك فۆتۆێ‌ په‌نچا ساڵ یا سی سال به‌ر له‌ روداوه‌كه‌ گیراوه‌ كاره‌ساته‌كه‌ باس ناكات . یا له‌سه‌ره‌تاوه‌ وێنه‌ی مام و به‌رهه‌م سالح ده‌بینی نه‌خوینده‌وارو بیانی بیی واده‌زانی ئه‌وان كاره‌ساته‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ .ئه‌وه‌ش هه‌لێكی كوشنده‌یه‌ . له‌ ناو فۆلده‌ركه‌ یاله‌ شوێنیكی ته‌لاره‌كه‌ دوور له‌و نمایشانه‌ له‌ تابلۆێكی تایبه‌ت هه‌لبواسرێ‌ .
لاسای فۆتۆی روداوه‌كان كراوه‌ به‌ ماكێتی ئاماده‌كراوی فاشیۆن و دروستكردنی هه‌ندی لۆكه‌یشن ی روداوه‌كه‌ به‌ نیگاركێشانێكی ناشیرن و نا ئه‌كادیمی به‌ په‌له‌ و نا پرۆڤیشنالانه‌ پێكیان هێناوه‌ ، یان له‌و به‌ری كه‌وتنی مرۆڤه‌كان ئاژه‌لی تۆپیوو چرچ بوو یا سیس و وشك بوو راكشاون . ده‌بوو ئاژه‌ڵه‌كان وه‌ك فۆرمی فیوگه‌ری فۆتۆكان هه‌لبترۆبقا بونایه‌ و دوو هێنده‌ی خۆیان بپه‌نمابونایه‌ و ره‌چاوی ورزی سه‌ره‌تای به‌هار بكرابوتیه‌ له‌سه‌ر زه‌ویكه‌. 
پێنچه‌م : كاتێ‌ پێچی دووه‌م یا بنیوه‌ بازنه‌ی مۆزه‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌ی ده‌كه‌ویته‌ ناو كۆمه‌لی َ فۆتۆی چاپكراوی بجوكی ره‌نگاو ره‌نگ و هه‌ڵواسراو به‌ بگراوندێكی بازاری و بێ‌ كواله‌تی كه‌ له‌ باگراوندی چێشتخانه‌و دوكانێكی ناو بازارده‌جێ‌ دیواره‌ كۆن و ناشیرینه‌كانی شاردبێته‌وه‌ به‌و پلاستیكه‌ قاویه‌ تۆخ و دژ به‌ بیری بابه‌ت و دژ به‌ فۆتۆكان كه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ بۆ ساردی گه‌رمیش نه‌گونجاوه‌ . له‌ لایه‌ك فۆتۆكان له‌سه‌ر بلۆكن به‌ به‌ پشتی ئاسنێك هه‌لوارسراون هه‌ر زۆر نه‌زانانه‌ دیزاینكراون به‌ دیواره‌وه‌ له‌وبه‌ری فۆتۆی دیكه‌ به‌ به‌رزی و نزمی چاپكراوی دیكه‌ هه‌نه‌ به‌ كلێپس له‌سه‌ر دیواری روكه‌شی پلاستیكه‌كه‌ چه‌سپاوه‌ ، زۆرم پێ‌ سه‌یره‌. !!! 
له‌ پێشانگای ساڵانه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌چێ‌ . به‌ ئاستێكی زۆر نزمتریش . له‌ به‌شێكی كۆتای بازنه‌ خره‌كه‌ی هۆڵه‌كه‌ تایبه‌تكراوه‌ به‌ هه‌ڵواسینی دوكۆمینتی دادگای و بریار و كۆنسێپتی هه‌ڵبجه‌.
ئه‌و به‌شه‌م هه‌ندێ‌ به‌ دڵه‌ له‌ ئه‌رشیفكردنه‌كه‌ی ، نه‌وه‌ك شێوه‌ی دیزاینی هه‌ڵواسیینه‌كه‌ی .
به‌و شێوه‌ی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ پێك هاتوه‌ له‌ سه‌ر روبه‌ری ته‌لاره‌كه‌و نه‌خشه‌ی هۆله‌كانی ناتوانی كاری باشی له‌سه‌ر بكری َ . ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماكێته‌ بوكه‌له‌ پلاستیكه‌كانی بسپێری به‌ په‌یكه‌رتاش و دیزاینه‌ری فۆرمی مینای . با فۆتۆی تر چاپ بكرێ‌ و بكرێته‌ كه‌متر له‌نیوه‌ی فۆتۆكان . و نیوه‌ی دۆكۆمێنته‌ كۆپیه‌كان . هه‌رناتوانی مۆزه‌ێكی شایسته‌ی لێدروست بكری َ .
له‌ كاتیكا ئه‌و ره‌خنانه‌ ده‌نوسم له‌وه‌ تێده‌گه‌م كه‌ هه‌َلویستی حكومه‌ت زۆر خه‌راپه‌ و گوێ‌ به‌ داوای به‌ رێوه‌به‌رانی مۆزه‌كه‌ نادا . به‌ڵام كه‌ حكومه‌ت به‌ په‌رۆشی ره‌خنه‌و گۆرانكاری و گه‌وره‌كردنی پرۆژه‌كه‌وه‌نایه‌ت . پێوسته‌ بیر بكرێته‌وه‌ و هه‌ندێ‌ گۆرانكاری بكرێ‌ تا ئه‌و كاته‌ی ته‌ختی زه‌وی ده‌كرێ‌ .
1- ئه‌و داری جۆرج واشنتۆنانه‌ هه‌لكه‌ندری و بۆ ناو زانكۆو شه‌قامێكی تر بگوازرێته‌وه‌ دره‌ختێ‌ له‌ شوێنی بچه‌ندرێ‌ كه‌ بوبێته‌ ناسنامه‌ی خیرو بێری شاره‌كه‌و له‌ مێژوی روداوه‌كه‌ بونی هه‌بوبَت , ئه‌ویش داری هه‌ناره‌ . 
2- جامخانه‌ شووشه‌ ره‌شه‌كه‌ی بكرێته‌ دیوار و به‌و كه‌رستانه‌ بكرێ‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبجه‌ هه‌شتاكان زۆرترین خانوی پێكراوه‌ . جونكه‌ ئه‌و روبه‌ری شوشه‌ ره‌شانه‌ فۆرمی میوانخانه‌و سالۆنی پێداوه‌ . 
3- گێرانه‌وه‌ی چیرۆكی روداوه‌كه‌ له‌ بوكه‌له‌ی یه‌ك سایزو ئۆتۆ كۆپی بكرێته‌ په‌یكه‌رو بایه‌ته‌كان به‌سه‌ر جه‌ندین په‌یكه‌رتاش به‌ گروپ دابه‌ش بكرێ‌ كه‌ ئاستی ئه‌كادیمیان به‌ هێزبێ‌ . و ئاژه‌ڵه‌ كانیش به‌ شێوه‌ی بونیان له‌ ناو فۆتۆكان چۆنن وه‌ها دروستبكرێنه‌وه‌ و ده‌نگ و ئاوازی ترسو دوای كه‌شو ماتی ئه‌و كه‌شه‌ دروستبكات . دیواره‌كانی له‌و كه‌رسته‌ی پلاستیكه‌وه‌ بگۆردرێ‌ بۆ شێوه‌ی دیواری گه‌چی ئاسایی ماڵه‌كان له‌ هه‌شتاكان له‌ هه‌ڵبجه‌ یان به‌ كه‌رسته‌ی ئاسای بكرێ‌ به‌ ره‌نگێكی ره‌ش گوزراشت له‌ بونی مردنی به‌ كۆمه‌ڵ بكات . له‌سه‌ر فۆتۆ و دوكۆمینته‌كانیش پێشتر بۆ باشتركردنیان شتم نوسی . 
رۆژی سه‌ردانكردن3-11-2018
نیگاركێش
رۆسته‌م ئاغاله‌


Source:Site Kurdistan ART
 
.

No comments:

Post a Comment

kurdistan art