دووقوتابی قۆناغی كۆتایی به‌شی په‌یكه‌رسازی(ئازاد و خاتو میڤان) له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی رواندز په‌یكه‌رێك بۆ (وه‌رداش)دروستده‌كه‌ن شایه‌نی باسه ئه‌م په‌یكه‌ره به‌سه‌رپه‌رشی مامۆستا سۆران بووه
وه‌رداش كێیه له خواره‌وه زانیاری وه‌رده‌گریت
مرۆڤایه‌تی و میهربانی له‌سه‌رووی هه‌موو به‌هایه‌كانی ژیانه ، به‌ڵام به پێی كه‌س و نه‌ته‌وه و شار و ناوچه گۆرانكاری به سه‌ر ئه‌و به‌هایانه رووده‌دات.
زۆرن ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه قه‌ده‌ر وای لێكردون له سۆزی خۆشه‌ویستی دایك ، باوك ، براو ، خوشك، مام، خاڵ... بێبه‌ش بن و بێكه‌س بن "وه‌رداش" یاخود مسته‌فا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه كه له كه‌سه نزیكه‌كانی وه له خزمه‌كانی بێبه‌ش بووه ، به‌ڵام ئه‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌ی له‌لایه‌ن رواندزییه‌كان پێشكه‌ش كراوه مه‌گه‌ر هه‌ر له‌لایه‌ن دایكه‌وه ببه‌خشێت جگه‌له‌وه‌ش وه‌رداش به هۆی ئه‌ڤین و عشقه‌وه تۆزێك باری ده‌رونی ته‌واو نیه ..به‌ڵام مرۆڤێكه پراوپر له عشق و ئه‌وین ئه‌گه‌ر چی تۆزێك كه‌م ئه‌ندامه له رووی هۆشه‌وه به‌ڵام مرۆڤێكه تا سه‌ر ئێسقان ژینگه پارێزه..له ناو بازاری رواندزێ ده‌سورێته‌وه هه‌رچی پاشماوه هه‌یه هه‌ڵده‌گرێته‌وه‌و ده‌یخاته شوێنی دیاركراو بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێیبڵێت هه‌ر بۆیه بۆته سنبوولی شار و رواندزییه‌كان وه‌كو كه‌سێكی نزیكی خۆیان هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و عه‌شقه‌شه وای له هاوشاریانی كردوه په‌یكه‌رێكی بۆ دروست بكه‌ن .
وه‌رداش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ده‌روونی ته‌واو نیه هه‌موو جارێك لایه‌ن كۆمه‌ڵی گه‌نجی شاره‌وه ده‌یبه‌نه مزگه‌وت به‌زۆری ریشی ده‌تاشن و گه‌رماوی بۆده‌كه‌ن و جله‌كانی ده‌گۆرن له هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵایه‌كی رواندز (مام جه‌بار) به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن (مامۆژنه حه‌بیب)ه خواردن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی بۆ دابین ده‌كرێت ، نابێ نان خواردنی نیوه‌ڕۆكه‌ی (وه‌رداش)مان له‌لایه‌ن خواردنكه‌ی كاك لوقمان حاجی ده‌بێت له بیر بچێت.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌رداش تووشی نه‌خۆشییه‌ك ببوو پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بوو هه‌رزوو له‌لایه‌ن راوندزییه‌كان ده‌گه‌ێنرێته نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له شاری سۆران نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌درێت سوپاس بۆ خودا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو له‌دوای ده‌رچوونی له هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌موو چین و توێژه‌كان جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه له پیاو، ئافره‌ت گه‌وره‌و بچوك پۆل پۆل سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن .
بێگومان به‌رپرسانی حزبی و حكومیش له‌و سه‌ردانه‌دا بێبش نه‌بوون نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی به‌جۆرێك قه‌رباڵغ ببوو زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشانه‌كه بوون له كارمه‌ندان و خه‌ڵكی ئاسایی تووشی شۆك ببوون بگره شه‌وه‌كان زۆر له رۆژه‌كان قه‌رباڵغ تر بوو ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌یت هه‌روا ده‌زانیت به‌پرسێكی گه‌وره له نه‌خۆشخانه خه‌وتووه نه‌ك وه‌رداش له‌و كاته‌ی ته‌مه‌ن درێژی بۆ كاكه وه‌رداش ده‌خوازین سڵاوی گه‌رم بۆ میهربانی هاوشاریانم ده‌نێرین سوپاس بۆ ئه‌و داب ونه‌ریت و كلتوره ره‌سه‌نیتان له كۆتاییدا نابێ هاوكاری كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتیمان له بیر بچێت به تایبه‌تی دكتۆر كاروان جمال شایانی رێز سوپاسن.
*وه‌رداش به فۆنه‌تیكی رواندزیان به‌مانای هاورێ، هه‌ڤاڵ ، هاوته‌مه‌ن دێت.
ن/ كامه‌ران حلجی ئه‌لیاس
No comments:
Post a Comment
kurdistan art