خه‌یاڵی خه‌یات
من په‌یكه‌رساز نیم، به‌ڵام بیرۆکەی زۆرم هه‌یه بۆ دروستكردنی په‌یكه‌ر. من له‌و دیسپلینه‌وه بیرۆكه وه‌رده‌گرم. هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كم ده‌كه‌مه سكێچ، بۆ ئه‌وه‌ی ونیان نه‌كه‌م، تاوه‌كو بتوانم فه‌رهه‌نگێك بۆ خه‌یاڵه‌كانم دروست بكه‌م. گه‌ڕان بە ناو سەرمدا، به ناو بیرۆكه‌كاندا، وه‌ك ڕۆیشتنە بە ناو دارستانێكدا و بینینی میوه‌ی جوانە له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له دره‌خته‌كان. هه‌موو ئه‌و شتانه كۆده‌كه‌مه‌وه كه خه‌یاڵم بۆی ده‌ڕوات. ئه‌م كۆكراوانه وه‌ك تووره‌كه‌یه‌كی پڕن له‌و میوانه‌ی دامناون تا دواتر بیانخۆم. ته‌نانه‌ت ئێستاش، خێرا وێنه ده‌كێشم، تا وێنەکە ون نه‌كه‌م- تاوه‌كو بتوانم خەیاڵەکە بپێکم.
بیر له‌مەیان بكه‌ره‌وه، په‌یكه‌رێك ته‌نها له چاو دروستكرابێت. ئه‌مه چ كاریگه‌رییه‌كی بەسەر بینه‌رەوە هەیە؟ یان لێره‌دا، كه سه‌ری جەستەکەم دروست نه‌كردووه. هه‌ر په‌یكه‌رێك زمانێكی جیاوازه. هه‌ندێكجار، هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت لەبارەی ئه‌م شتانه‌وە بدوێت، هه‌ندێكجاریش ناتوانێت. به‌ڵام هه‌مووجارێك بینه‌رە ده‌توانێت به هونه‌رمه‌نده‌كه بڵێت كه چ شتێكی دروست كردووه. هه‌ر بینه‌رێك تابلۆكه به جۆرێك ده‌بینێت كه ته‌نها خۆی ده‌توانێت بیبینێت. گوێ له خه‌ڵكی ده‌گرم کاتێک لەبارەی کارەکانمەوە دەدوێن: لێیانه‌وه فێرده‌بم. گوێ ده‌گرم و هه‌ر بینه‌رێك بیروڕای خۆی هه‌یه. هونه‌رمه‌ندان ده‌بێت بەم تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا تێپەڕن. ده‌بێت لە بینه‌ر بپرسین کە ئاخۆ چۆن بیر له كاره‌كانمان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ڕابه‌ریمان ده‌كه‌ن بۆ قۆناغێكی تری ئافراندن.
لێره‌یا، ژنێك ده‌بینین كه ده‌جوڵێت، سه‌ما ده‌كات، باڵانسی وه‌رنه‌گرتووه، خۆی له‌سه‌ر تۆپێكی خڕی گه‌وره باڵانس ده‌كات. دووگیانه. مه‌مكه‌كانی ده‌بینیت، جه‌سته‌ی دەبینیت کە جەستەی ژنه، به‌ڵام سه‌ری، سه‌ری ژن نییه. لێره‌دا، هیچ بۆچوونێكم نییه بۆ ئه‌و شته‌ی كێشاومه. هیچ بۆچوونێک ده‌رنابڕم. ته‌نها ده‌كێشم. له ته‌واوی ژیانمدا، ئەزموونی چەندین تاقیکردنەوەم yکردووە. تاكه خوو کە هەمبێت ئەوەیە: كاتێك كارێكی نوێ ده‌كه‌م، کارە نوێیه‌كه ده‌هێنم، دووباره و دووباره تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م. گرنگترین شت نوێگه‌رییه
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment
kurdistan art