Joint Exhibition of Young Artists from The Red Security Museum(Amna Suraka) ~ Sulaymaniyah south of Kurdistan 7-6. 2017


وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر به‌ هاوكاری سه‌نته‌ری ئاڵا پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری هاوبه‌ش له‌ شاری سلێمانی له‌ ژێر ناونیشانی ( گه‌ڕان به‌دوای ڕه‌نگه‌كان ) ده‌كاته‌وه‌ …

تابلۆكانی نێو پێشانگه‌كه‌دا گوزارشت ڕه‌نگه‌واڵه‌ی سروشتی كوردستان ده‌كات كه‌ جگه‌ له‌ تابلۆ هنه‌ری په‌یكه‌رسازی له‌ خۆ گرتووه‌ كه‌ له‌ هونه‌ری ده‌ستی 18 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری شاری هه‌ولێره‌ ، كه‌ ژماره‌ی تابلۆكان 150 تابلۆیه‌ كه‌ وا بڕیاره‌ 7 و 8 / 6 / 2017  چوار شه‌م و پێنج شه‌م كاتژمێر 04:00 ی دوای نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ نمایش ده‌كرێت بۆ ئێواره‌ی ڕۆژی دووه‌م  له‌ چافی لاند نمایش ده‌كرێت و تا  له‌ 9 / 6 / 2017  به‌رده‌وام ده‌بێت ..