NAZHAD AZIZ SURME Kurdish artist~ Erbil south of Kurdistan (نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ)

له‌شاره‌ دێی  (گه‌ڵاڵه‌)  سه‌ربه‌ قه‌زای چۆمان - ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی له‌دایك بووه‌ -
به‌شێك له‌ خوێندنی سه‌رتایی و  خوێندنی ناوه‌ندی هه‌ر له‌وێ ته‌واو كردووه‌ - 
 ده‌چوی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی به‌غدایه‌ به‌شی شوێنه‌وارناسی - 
هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی پانزه‌ ساڵیه‌وه‌ كاری رۆژنامه‌نوسی ده‌كا له‌ زۆربه‌ی  له‌ بواره‌كانیدا -
له‌په‌یامنێر و به‌رپرسی لاپه‌ره‌ و سكرتێری نوسین و تا سه‌رنوسه‌ری به‌رده‌وام بووه‌ 
 یه‌كه‌مین په‌یامنێری جه‌نگ بووه‌ له‌  ئێستگه‌ی ده‌نگی كوردستان ، چه‌ندان -
  ریپۆرتاژی له‌ به‌ره‌كانی شه‌ر ئاماده‌كردووه‌  له‌ كاتی شۆرشی ئه‌یلوول  -
 له‌ زۆربه‌ی رۆژنامه‌ و گۆڤار و بڵاوكراوه‌ كوردیه‌كاندا  بابه‌تی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌  -
 تا ئێستا نزیكه‌ی (٢٨) كتێبی چاپكراوی له‌ بوواری شیعر و رۆژنامه‌نوسیی و وه‌رگێران بڵاوكردووه‌ته‌وه‌  -
ماوه‌ی ده‌ سال زیاتر سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی( خه‌بات ) بووه‌  -
یه‌ه‌كه‌مین كه‌س بوه‌ پێشنیاری دامه‌زراندنی ئاژانسی ده‌نگوباسی كوردستانی كردووه‌ و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردووه‌ و له‌ دووچاپی سه‌ربه‌خۆشدا  بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌  دوای ئه‌وه‌ی به‌زنجیره‌ی سه‌ره‌تای نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌  رۆژنامه‌دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌
 كه‌مین كه‌سه‌ له‌ كوردستان كاری له‌(هونه‌ری كۆلاژ) دا كردووه‌ و تائێستا شه‌ش پێشانگه‌ی  كرووته‌وه‌  هه‌ندێكیان به‌  كتێبی سه‌ربه‌خۆ چاپكراون
  ئه‌ندامی  په‌رله‌ مانی كوردستان بووه‌ - خولی سێیه‌م - 





























































Source:Site Kurdistan ART





No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...