په‌نابه‌رێكی كورد به‌ نیگاره‌كانی شه‌قامه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌نه‌خشێنێت


شێوه‌كاری كورد ( وریا عومه‌ر ) پاش ئه‌وه‌ی ده‌گاته‌ وڵاتی  ئەڵمانیا و، وەک ئه‌و هەزاران کەسەى لە ماوەى رابردودا کۆچیان کردوە  و رویان کردۆته‌ ئەوروپا  (وریاعومه‌ر)ی شێوه‌كاریش  بۆته‌ پەنابەر لە یەکێک لە کەمپەکانى وڵاتی ئەڵمانیا  نیشتەجێبوه‌ .پاشان هه‌ڵده‌ستێت به‌نه‌خشاندنی شەقامەکانى کەمپەکە و دەوروبەرى به‌ نیگارو شێوازه‌ تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی.شایه‌نی باسه‌ . وریا عومه‌ر كوردی باشوری كوردستانە و  دەرچوی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەڵاحەدینی شاری هه‌ولێره‌