▼
Chenar Nzar1986 Kurdish Sculptor~ Sulaymaniyah south of Kurdistan
چێنه‌ر نزار له‌شاری سلێمانی له‌دایک بووه . ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانیه به‌شی په‌یکه‌ر سازی . ئه‌ندامی هونه‌رمه‌ندانی کوردستانه .خاوه‌نی ماڵێکی هونه‌ریه به‌ناوی (ماڵی هونه‌ری به‌یع باباجان) به‌پرسی گروپی شێوه‌کاری ڕێنیسانسه . به‌شداری زیاتر له ٤٨ پێشانگای هاوبه‌ش کردووه  .١٣ پێشانگا سه‌رپه‌رشتی کردووه .٣ساڵ له‌سه‌ر یه‌ک ڕاسته‌خۆ کاری په‌یکه‌ری لمی به ئه‌نجام گه‌یاندووه له شه‌قامی سالم له سلێمانی ، کارکررنی ڕاسته‌وخۆ له فیستیڤاڵی نه‌ورۆز به بزمار و دواتر ئه‌م بیرۆکه‌یه‌م کرده پێشانگایه‌ک به ٤٠ که‌سایه‌تی  دیاری کوردستان وه دواتر بیرۆکه‌ی لم که ئه‌وه‌ش یه‌که‌م جار بوو ئه‌و دوو ماتریاڵه بینه‌ری کوردی له‌کاری هونهریپۆرتریدا بیبینن .  کارکردن به بارووت بۆ هه‌مان پرۆژه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان به‌داخه‌وه هاوکاری نه‌کراین  ـ خاوه‌نی چه‌ندین په‌یکه‌ری دانراوه‌ی که‌سایه‌تیه‌کانه له‌وانه 
١- په‌یکه‌ری هونه‌رمه‌ند ته‌ها خه‌لیل ساڵی٢٠١١ سلێمانی،  ٢-په‌یکه ری هونه‌رمه‌ند کاروان عوسمان ٢٠١٢ سلێمانی ،٣-په‌یکه‌ری هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار ٢٠١٣ههولێر برۆنز، ٤-په‌یکه‌ری مامۆستا جه‌مال تاهیر ٢٠١٣ سلێمانی،  ٥- په‌یکه‌ری شاعیر نالی ٢٠١٤ ، ٦-په‌یکه‌ری ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ٢٠١٤.  ٧-په‌یکه‌ری مه‌حوی شاعیر ٢٠١٥ ،  ٨-په‌یکه‌رێک بۆ قاله مه‌ڕه .٩- ڕیلیفێک بۆ موجته‌بای میرزاده . ١٠- په‌یکه‌رێک بۆ ئه‌نفال ٢٠١٢ 
 





