Sarbast Omar Kurdish Sculptor ( 1968 - 2009 ) Koya ~ Erbil south of Kurdistan

په‌یكه‌رسازی كۆچ كردوو  سه‌ربه‌ ست عومه‌ر

په‌یكه‌رسازی كورد ( سه‌ربه‌ ست عومه‌ر ) ساڵی 1968 له‌شارۆچكه‌ی( كۆیه‌)  له‌ دایك بوه‌ . ساڵی 1988 لقی په‌یكه‌رتاشی (په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شاری سلێمانی ) ته‌واوو كردووه‌.  ساڵی 2007 به‌شی (په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری كۆلێژی هونه‌ری موسڵ )ی  ته‌واوكردووه‌. ناوبراو بۆ ماوه‌ی پانزه‌ ساڵ مامۆستای به‌ شی په‌یكه‌ر سازی بوه‌ له‌ (په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شاری هه‌ولێر) به‌ شداری چه‌ندین پێشانگه‌ی هاوبه‌شه‌ی كردوه‌ .  هه‌وه‌ها ده‌سته‌ی  دامه‌زرێنه‌ری گروپی (ته‌م)بوه‌ له‌ شاری هه‌ولێر . هونه‌رمه‌ند سه‌ربه‌ ست عومه‌ر له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (هۆشیار مه‌رجان و موحه‌مه‌د قادر و فه‌ره‌یدون شیوه‌زووری)بۆیه‌كه‌مین جار ئامێریی كۆمپیوته‌ریان وه‌ك كه‌رسته‌یه‌كی هونه‌ری به‌ كار هێناوه‌ . دواتریش له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هۆشیارمه‌رجان پێشانگه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ ژێرناوی(په‌نجه‌  وه‌ریوه‌كان) ده‌كاته‌وه‌ له‌ یه‌كی شوباتدا
ناوبراو  به‌شداری چه‌ندین چالاكی و جموو جۆڵی هونه‌ری مۆزیكی و شانۆی و درامی كردوه‌ 
له‌ (19-2-2009)كۆچی دوای ده‌كات












Source:Site Kurdistan ART

No comments:

Post a Comment

kurdistan art