له‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی رانیه‌ میوزیك،شێوه‌كاری،سیرامیك،په‌یكه‌رسازی،له‌ هۆڵه‌كانه‌وه‌ ده‌برێته‌ سه‌ر شه‌قام






خوێندكارانی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی رانیە،  13/10/11 لە بەرامبەر نەبونی هۆڵی خوێندن و بینای پەیمانگه‌، وەك ناڕەزایەتی و بە شێوازێكی هێمن و مەدەنیانە چالاكیە پراكتیكیەكانی میوزیك و شێوەكاریان لە هۆڵەكانی خوێندنەوە گواستەوە بۆ سەر شەقام.به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و به‌ده‌م هاتنی لایه‌نی په‌یوه‌ستدار. شایه‌نی باسه‌ ئه‌م كێشانه‌ی نه‌بونی هۆڵ و نه‌بونی شوێن و نه‌گونجاوی بینای په‌یمانگه‌كان له‌ په‌یمانگه‌كانی تریش هه‌مان ئاریشه‌ به‌رچاو ده‌كه‌وێت