هونەرمەندی شێوەكار ئاراس عوسمان ناسراو بە ئاراس گەرمیانی دانیشتووی شارۆچكەی ڕزگارییە لەرۆژئاوای شاری کەلار پێنج ساڵە، خەریکی كاری نیگار كێشییە تائێستا پێنج پێشانگەی بۆ بەرهەمەكانی كردۆتەوە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان نیگاركێش ئاراس عوسمان، جیاوازە لەنیگاركێشەكانی دیکە، چونکە ئەو لە بری دەستی، بە قاچەكانی كاری نیگار كێشی دەكا.شێوەكار ئاراس عوسمان زیاترنیگاری سروشتی كوردستان و ئەو نەهامەتییانەی بەسەر گەلی كورددا هاتوون، لە نیگارەكانیدا رهنگ دانهوهی ههیه ههروهها زیاتر بۆیەی زەیتی بەكاردێنێ له تابلۆكانی
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment
kurdistan art