Ismail Khayat 1944 Kurdish artist~Khanaqin south of Kurdistan ئیسماعیل خه‌یات

هونه‌رمه‌ند(ئیسماعیل خه‌یات ) ساڵی 1944 له‌ خانه‌قین  له‌دایك بووه‌ و ساڵی 1966 خانه‌ی مامۆستایان  له‌به‌عقوبه‌ ته‌واوكردووه‌ ،  له‌و ساڵه‌وه‌ تاساڵی 2008 (45)پێشانگای تایبه‌تی خۆی كردۆته‌وه‌ له‌شاره‌كانی كوردستان و عێراق وه‌ك   سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێرو كه‌ركووك و  خانه‌قین و به‌غداد و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش وه‌ك ئینگلته‌را و    نه‌رویج و فه‌ره‌نساو ئه‌مریكاو به‌لجیكاو  ئه‌ردن ، له‌ساڵی 1965 تا 2008به‌ژداری له‌ژماره‌یه‌كی زۆری  پێشانگای هاوبه‌ش كردووه‌ له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ،له‌ساڵی 1967تا 2007  سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری  بووه‌ له‌چالاكی قوتابخانه‌كانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری شێوه‌كاری بووه‌ له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێرو سلێمانی ، ساڵی 2004 خه‌ڵاتی داهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی  كوردستانی پێ به‌خشراوه‌ ، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی شێوه‌كارانی جیهان و شێوه‌كارانی عێراقه‌ ئێستاش خانه‌نشینه‌و   له‌سلێمانی ده‌ژێت .خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری پێشانگایه‌ له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ، له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خانه‌نشینه‌ كه‌چی  هه‌ربه‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر خزمه‌تكردن و كردنه‌وه‌ی پێشانگاكانی و نمایشكردنی كاره‌كانی

پرۆژه‌ی( ئاشتی بۆ كوردستان ) له‌ نێوان كۆیه‌ و دێگه‌له‌ 2000

ئیسماعیل خه‌یات

Aziz Salim Kurdish Painter(1917- 2003)~Qeladze south of Kurdistan عه‌زیز سه‌لیم

هونه‌رمه‌ندی( عه‌زیز سه‌لیم)  ساڵی 1917 له‌ قه‌ڵادزێ له‌ دایك بووه‌ . ساڵی 1932 یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی له‌شاری سلێمانی كردۆته‌وه‌، ساڵی 1949 گه‌شتی وڵاتانی ده‌ستپێكردوه‌و وڵاتانی (فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، به‌ریتانیا، فنله‌نده‌، نه‌مسا، به‌لجیكا،یوگسلافیا، مه‌جه‌ڕ....هتد) گه‌ڕاوه‌و پیشانگه‌ی تیایاندا كردۆته‌وه‌و ،   زمانه‌كانی (كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، ئینگلیزی، روسی، ئه‌ڵمانی) زانیووه‌.، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چوار دیوانه‌ 
شیعری چاپكراوه‌.، خاوه‌نی (43) پیشانگه‌ی تایبه‌تی و كۆی تابلۆكانی (6500) تابلۆیه‌.، له‌به‌رواری 5/1/2003 له‌شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه‌.

Azad Shawqi Kurdish artist~(1930-2002)~ Erbil south of Kurdistan ئازاد شه‌وقی

هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كاری كور ئازاد مه‌حمود شه‌وقی(ئازاد شه‌وقی) له‌ ساڵی ١٩٣٠ له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌ . ساڵی ١٩٥٥یه‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واوكردووه‌ خولی یه‌كه‌م. وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا له‌ شاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك وتۆته‌وه‌. دامه‌زرێنه‌ری مه‌ڵبه‌ندی چالاكی قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانیه‌.سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری بووه‌  بۆماوه‌ی ١٣ ساڵ له‌شاری سلێمانی ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ پایته‌ختی سعودیه‌ وانه‌ی هونه‌ریی وتۆته‌وه‌ و له‌وێش  بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ ده‌زگای وزاره‌تی په‌روه‌رده‌ یی ئه‌وێدا مۆزه‌خانه‌ی فۆلكلۆری  سعودی دامه‌زراندووه‌
هونه‌رمه‌ند گرینگی زۆری به‌ هونه‌ری منداڵان داوه‌ یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌ر بووه‌ بۆ شانۆی منداڵان  له‌سه‌ر ئاستی عێراق و به‌تایبه‌ت له‌ شاری سلێمانی ، هه‌روه‌ها مۆزه‌خانه‌ی  فۆلكلۆری جلوبه‌رگی  كوردی و عێراقی، هه‌روه‌ها هاوبه‌شی كردووه‌ له‌ دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌ی فۆلكلۆری زانكۆی سلێمانی
ساڵی ١٩٦٥ یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ به‌یروت
ساڵی ١٩٧٢ دووه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری كورد له‌ به‌غدا
ساڵی ١٩٨٧ پێشانگه‌ی رێزلێنانی یه‌كه‌م له‌ هۆڵی ره‌شید له‌ به‌غدا
ساڵی ١٩٨٩ سێیه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له‌ هۆڵی روواق له‌ به‌غدا
ساڵی ١٩٩٠چواره‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له‌ هۆڵی روواق له‌ به‌غدا
ساڵی ١٩٩٠ پێنجه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له‌ هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر
ساڵی ١٩٩٢ شه‌شه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی 
ساڵی ١٩٩٣ پێشانگه‌ی رێزلێنانی په‌رله‌مان بۆ كاره‌ هونه‌ریه‌كانی له‌ هۆڵی میدیایی شاری هه‌ولێر
ساڵی ١٩٩٦ پێشانگه‌ی رێزلێنان له‌ هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر
ساڵی ٢٠٠٠ پێشانگه‌ی رێزلێنان له‌ هۆتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر
له‌ سالانی ١٩٥٩- ١٩٩٣  به‌شداری زیاتر له‌ ٣٠  پێشانگه‌ی هاوبه‌شی كردووه‌ له‌ سلێمانی-ئه‌لمانیا-هه‌ولێر
له‌ به‌رواری ١٠ -٨- ٢٠٠٢ كۆچی دوایی كردووه‌