هونه‌رمه‌ند شههلانامق له‌رۆژی (25/6)ی سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینی ساڵی1977، له گه‌ره‌كی سابونكهرانی شاری سلیمانی له‌دایكبووه. ده‌رچوی به‌شی وێنه‌كێشانی ساڵی 1997-1998ی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلیمانییه . دوای چه‌ند ساڵێك له كاری مامۆستایی . دیسان گه‌راوه‌ته‌وه بۆ دونیا جوانه‌كه‌ی وێنه‌كێشان ، و بۆخوێندنی باڵا بۆته‌وه قوتابی له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحدین. له‌شاری هه‌ولێر ، به‌داخه‌وه له قۆناغی سێیه‌می كۆلێژدا بوو، ئه‌م گوڵه زه‌رد و سووره جوانه‌ی نه‌ورۆز ، دوورۆژ پێش هاتنی نه‌ورۆز ، له‌سه‌عات38-5 خوله‌كی تاریكولێلی رۆژی چوارشه‌مه‌ی 18/3/2009 روحه پاك و بێگه‌رده‌كه‌ی فری و به جێیهێشتین و سه‌یوانی كرده به دوا مه‌نزڵگه‌ی خۆی و دارئهرخهوانێكی كرده سابات . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ، نه‌ورۆز بۆ هونه‌رمه‌ند ، جوانترین و پر به‌رهه‌مترین رۆژی ژیانی بوو. به‌ڵام پێش چرۆكردنی ئه‌و هیوایه ، كه به په‌رۆشه‌وه چاوه‌روانی بوو، گه‌ڵای ته‌مه‌نی وه‌ریو، ئه‌و هیوایه‌ی برده‌وه بۆ لای رۆحی به‌رزه‌فری پیرهمێد.
ئه‌و به‌هره‌مه‌نده له بواره‌كانی (كه‌له پوور، رۆژنامه‌وانی و كاری وێنه‌كێشان و وه‌رگیران)دا ، شوێنده‌ستی دیاره و رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه . جگه له‌مانه، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له پوور و فۆلكلۆری كورد و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری (كه‌له پووری كورد)و(ساڵنامه‌ی گری نه‌ورۆز)بووه، و ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ئه‌ندام و(پسپۆری شێوه‌كاری)بوو له گروپی (هاوكار گروپ)له‌شاری هه‌ولێر.
به‌ده‌ر له‌كاره‌كانی مۆتیڤ و دیزاینی به‌رگی گۆڤار و دیوان و نامیلكه شعری شاعیران ، ئاههنگگێری به‌رێوه‌بردنی بۆنه و یاده‌كانی (كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له پوور)و ئاهه‌نگسازی یادهكردنهوهی چه‌ژنی نه‌ورۆز بووه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نوسه‌ری ئه‌م باسه‌دا، به‌رنامه‌ی (وردیله )،كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌جۆری هه‌مه‌ره‌نگی فۆلكلۆریی بوو بۆ ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ئاماده‌كردووه و هونه‌رمه‌ند(شه‌هلا نامق)یش پێشكه‌شی ده‌كرد . له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا به‌شداری چه‌ندین پێشانگه‌ی هاوبه‌شی و تایبه‌تی كردووه:
پێشانگه هاوبه‌شه‌كانی
پێشانگه‌ی هێلكاری په‌یمانگه.1994
پێشانگه‌ی هاوبه‌شی خوێنكاران .1995
پێشانگه‌ی شێوه‌كاری فۆلكلۆری .كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له پوور.1997
چواره‌مین فیستڤاڵی خانمان 1998
پێشانگه‌ی (فرمێسكه ره‌نگاڵه‌ییه‌كانی شه‌م) 1998
پێنجه‌مین فیستڤاڵی خانمان 1999
فیستڤاڵی شێوه‌كارانی لاوان 1999
كه‌رنه‌ڤاڵی رۆژی جیهانی منداڵان1999
تریفه‌ی چراوگهكانی نه‌ورۆز2000
فیستڤاڵی (با منداڵان ئاسووده بن)2000
فیستڤاڵی رۆژی جیهانی منداڵان 2001
كاری دیكۆری (ئۆپه‌رێتی سروشت)2001
فیستڤاڵی ساڵانه (گوێ له منداڵان بگرن)2002
پێشانگه‌ی شێوه‌كاری فۆلكلۆری یادی(12)ساڵی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوور له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی شاری سلیمانی2003
كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆ2007
ناوه‌ندی داهێنان و هاوكار گروپ فیستڤاڵی یه‌كه‌می هونه‌ری شێوه‌كاری لاوان2008
دووهه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی هاوكارگروپ به هاوكاری سه‌نته‌ری گاره، هه‌ولێر2008
پێشانگه تایبه‌تییه‌كان
هۆڵی داود به‌گی جاف2005
هۆڵی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان2005
هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار2005
هۆڵی چالاكی گه‌نجانی خانه‌قین2005
یه‌كێتی ئافره‌تانی عێراق-هۆڵی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی سلیمانی له‌ساڵیادی 8ی مارس دا2006
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment
kurdistan art