ئازاد ته‌نیا نیگاركێشی سه‌ر شه‌قام له‌شاری هه‌ولێر


 ئازاد ره‌شید ناسراوه‌ به‌ ئازاد ته‌نیا خه‌ڵكی هه‌ولێره‌و ساڵی 1970 له‌دایك بووه‌ . تاپۆلی دووی ناوه‌ندی خوێندویه‌تی  ماوه‌ی 18ساڵه‌ خه‌ریكی نیگاركێشانه‌ له‌ سه‌رشه‌قام به‌رامبه‌ر به‌ قه‌ڵای شاری هه‌ولێر. ئازاد ته‌نیا جگه‌ له‌ خولیای نیگاركێشی حه‌زبه‌ مۆسیقاژه‌نینیش  ده‌كات و ئامێر ساز ده‌ژه‌نێ  رۆژانه‌ كاته‌كانی به‌دروستكردن و كێشانه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ فۆتۆگرافیانه‌ ده‌باته‌ سه‌ر كه‌ پێی دراوه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌  كه‌ بۆی بكێشێت .  ئازاد ته‌نیا چه‌ندان نامیلكه‌ی ئاماده‌كردووه‌ هه‌ر له‌ پاڵ شوێنی كاركردنه‌كه‌یدا  ریزی كردوون بۆ فرۆشتن وه‌كو نامیلكه‌ی (بۆفێربونی وینه‌ی مرۆڤ)هه‌روه‌ها (بۆشیعرویادگاری) ئازاد ته‌نیا ده‌ڵێت . خه‌ڵكێكی زۆر من ده‌ناسێت و زۆر منیشیان خۆش ده‌وێت زۆرجاریش وێنه‌ی فۆتۆگرافیم له‌ گه‌ڵ ده‌گرن    












Source:Site Kurdistan ART
Photo:RebazOmar

No comments:

Post a Comment

kurdistan art