پێشانگه‌ی فۆتۆگرافی (له‌ده‌فته‌ری سه‌روه‌ریدا)له‌یادی سێیه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ حمه‌ جه‌زا

له‌ سێیه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی پێشمه‌رگه‌ (حمه‌ جه‌زا)رۆژی 10/10/2013 له‌ پاركی شانه‌ده‌ری شاری هه‌ولێر پێشانگایه‌كی  فۆتۆگرافی بۆ هونه‌رمه‌ند (مجید خۆشناو) كرایه‌وه‌ . له‌ژێر ناونیشانی (له‌ده‌فته‌ری سه‌روه‌ریدا) كه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر به‌ هاوكاری  سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان پێ هه‌ڵسابوون .

 هونه‌رمه‌ند( مه‌جیدخۆشناو) له‌ خێزانێكی كورد په‌روه‌ری شاری شه‌قلاوه‌ له‌ دایك بوه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ شه‌قلاوه‌ ته‌واوكردوه‌. ده‌رچوی به‌شی مۆسیقای  په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌غدایه‌ . ساڵی1980 ده‌چێته‌ شاخ و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌ شان و ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ تیپی مۆسیقای 
 (شه‌هید كارزان)

دوای ڕاپه‌ین ده‌بێته‌  به‌رپرسی رێكخراوی  هونه‌رمه‌ندانی شه‌قلاوه‌ . ساڵی 2002تا2007 ده‌بێته‌ مامۆستای به‌شی مۆسیقا له‌ چاڵاكی قوتابخانه‌كان ، ده‌یان نوسینی له‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا هه‌یه‌ .  هه‌رواها ده‌یان ئاوازوهۆنراوه‌ی بۆ منداڵان داناوه‌ ئێستاش مامۆستای مۆسیقایه‌  له‌ دواناوندی عه‌نكاوه‌ی نمونه‌یی له‌ په‌روه‌رده‌ی  ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر 






































Source:Site Kurdistan ART
Photo:RebazOmar










No comments:

Post a Comment

kurdistan art