شێوه‌كاری كورد(رزگار فه‌قێ عه‌وڵا) ساڵی ١٩٦٤ له‌شاری رواندز له دایك بووه. له ساڵانی ١٩٨٤ -١٩٨٥ به‌شی شێوه‌كاری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واوده‌كات. ناوبراو چه‌ند پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی كردۆته‌وه جگه له به‌شداری كردنی له پێشانگه هاوبه‌شه‌كان له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له شاره‌كانی (هه‌ولێر - دهۆك- سلێمانی - رواندز-به‌غدا- له‌وڵاتانی وه‌ك ئێران-سوریا- ئه‌ڵمانیا - به‌ریتانیا)به‌شدار بووه
ناو براو ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه جگه له ئه‌ندام بونی له كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كوردستان-لقی هه‌ولێر
رزگار فه‌قێ عه‌وڵا مۆتیفی بۆ زۆر به‌ی شیعری شاعیرانی كورد كێشاوه وه‌چه‌ندان نوسینی هونه‌ری له گۆڤار و رۆژنامه كوردیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه خۆشی به‌رێوه‌به‌ری گۆڤاری (گه‌پ)ی كاریكاتێری بووه . ئێستاش مامۆستای به‌شی شێوه‌كارییه له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی شاری هه‌ولێر و
به‌رده‌وامی هه‌یه له سه‌ر كاره هونه‌ریه‌كانی
No comments:
Post a Comment
kurdistan art