شێوهكاری كورد(كامهران قهرهداغی) وهكو ههڵوێستێك و دهربرینی نارهزایی بهشدار بوو له كهمپینێك بهناوی (تابلویەک نانیک ناکات)بریاری سوتاندنی بهشێك له تابلۆكانیدا
(كامهران قهرهداغی) دهڵێت ، بڕیارم دا بەسوتاندنی بەشیک لە تابلوکانم لەئەنجامی ئەو بی نرخیەی هونەر لەم ولاتەدا تابلویەک نانیک نەکات پینج لتر نەوت نەکات ئیتر نرخی چیە !!
شێوهكاری كورد تهیب عهبدولرهحمان وهك خاوهنی بیرۆكهو كهمپینهكه وهك دووهم هونهرمهند بهشێك له تابلۆكانی سوتان
ئهمرۆ۱٦/۱۲/۲۰۱۷ لەشاری چەمچەماڵ ناوهندی هونهری شێوهكاری چهمچهماڵ ههڵسان به بهشداریكردن له كهمپینی(تابلۆیەک نانێک ناکات)كه بریاریندا بهشێك له تابلۆكان بسوتێنن .هۆكارهكهشی بۆ ئهوهدهگێرنهوه به هۆی كهمتهرخهمی یهكیتی هونهرمهندان و وهزیری رۆشنبیری وه زۆر سوپاسی دووهونهرمهندی شێوهكاری پێش خۆیانكرد كهبریتی بوون له(کامەران هەڵەبجەیی و تەیب عەبدول رحمان) وەک دەسپێکێک لە ڕاگەیاندنی کەمپینی (تابلۆیەک نانێک
بۆچونوو رای جیاواز له سهر
كهمپینیتابلۆیەک نانێک ناکات
هونهرمهندی كورد (زامۆئا داراغا ) له سهر سوتاندنی هونەر وەک پەرچە کردار رای خۆی دهربری و له خوارهوه دهقهی بۆچونكهیهتی .......
لە مێژووی هونەری ئەم هەرێمەدا ئەمە دووهەم جارە هونەرمەندان هەڵدەستن بە سوتاندنی کارە هونەریەکانیان وەک پەرچە کردار لە بەرامبەر بە بارو دۆخی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابوری ئەم هەرێمە, گەر بە سادیی بیربکەینەوە دەڵێین ئاساییە هەنەرمەند هیچی نییە بێجگە لە کارە هونەریەکانی تا بیانکات بە قوربانی وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بەو ژیانەی کە تێیدا دەژی, پرسیارێکی گرنگ خوی دەهێنێتە ناوەوە گەر هەموو هونەرمەندەکان بڕیاریان دا کارە هونەریەکانیان بسوتێنن چی ڕوودەدات؟ گەر داڤنشی لە دژی دەسەلاتی کنیسە کاری مۆنالیزای بسوتانایە و ڤان کوخ لە دژی ئەو ژیانە هەژارانەیەی کارەکانی بسوتانایە و کاندنسکی لە دژی دەسەلاتی کۆمنستی سوڤێت کارەکانی بسوتانایە و بیکاسۆ لە دژی شەری ناوخۆ کاری جێرنیکای بسوتانایە ؟ ئێستا مرۆڤایەتی بێ مێژوو هونەر دەمایەوە مۆزەکان جۆڵ و هۆڵ دەبوو, وە مرۆڤایەتی بێ مێژوو دەمایەوە و پێشکەوتن ڕووی نەدەداو وە نەمان دەتوانی بەرەنگاری هیچ دەسەلاتێکی کونە پەرست و فاشی و دیکتاتۆر ببینەوە وەک باو و باپیرانمان دەژێاین , هونەر هەموو کات و سەردەمێک خۆی وەک دژ پێشانداوە مێژووی خوێنایی هەموو مرۆڤەکانی تۆمار کردووە, پێش هەموو گۆرانکاریە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریەکان کەوتووە, ئەوەی لێرەدا پێوستە جەختی لێ بکەم هونەرمەندەکەیە کە دەبێت لەو پاسیڤیە و لەو ماسۆخیسیەی دەرچێت و ئەکتیف بێت پڕ بێت لە هەڵوێست, وە بە چالاکی هونەری و کاری جدی دژی ئەم ڕەوشە ببێتەوە, لە رێگەی هونەرەوە پرسیار بوروژێنێت دەربارەی ڕەگ و ڕیشەی کێشەکان . لەو شوێنەی نائومێدی هەیە پرسیارمان هەبئ بۆ ئومێد, لەو شوێنەی جەنگ هەیە پرسیارمان هەبێ لە ئاشتی, لەو شوێنەی ناشرێنی هەیە پرسیارمان هەبێ بۆ جوانی, کەواتە گەر سوتانی هونەر چارەسەربێت دەبوایە شێرکۆ بێکەس هەموو شعرەکانی بسوتانایە وە بەختیار علی هەموو ڕۆمانەکانی بسوتانایە, دارا حەمە سعید پیکەرەکانی بشکانایەو بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت لەم قیرانانە, ئیتر با بێن هەموو کارە هونەریەکانمان بیسوتێنین و وەک ئەوان ئێمەش ببین بە برغویەک لە ماشێنی وێرانکاری.
هونهرمهند و شێوهكاری كورد (دلێر محهمهد شهریف) دهڵێت کەمپینی (تابلۆیەک نانێک ناکات )بۆچی ...؟
له خوارهوه دهقی بۆچونهكهیهتی!!
کەمپینی (تابلۆیەک نانێک ناکات )بۆچی ...؟
ئەمرۆ تاکی کورد بە دۆخێکی تێکشکاوی کەسایەتی دا تێدەپەرێت ..ئەوەش ھەموو جومگەکانی ژیانی کۆمەڵگای گرتۆتەوە ..بێگومان ھونەرمەند تاکێکی دابراو نیە کە کۆمەڵگا ..
کە لە راستیا ئەوە جۆرێکە لە شکستی فکری و بەد حاڵی بوون لە وەزیفەی ھونەر وەک کارەکتەرێکی کایگەر لە ھاوکێشە ئاڵۆزەکانی خودی مرۆڤ و کۆمەڵگا ..ھونەرمەندیش لەروە مەعریفی و ھۆشیاریکەیەوە ھەمان وەزیفەی کارەکتەرێکی سیاسی چالاک و ھوشیاری ھەیە و دەبێت ھەڵگری پەیامێک بێت ...لێرەدا تێگەیشتن لە مرۆڤ و مرۆڤ بوون و فاکتەرەکانی دەوروبەری پەیوەستە بە ھوشیاری و خوێندنەوەی ھوشیارانەی ھونەرمەندەوە ..تا بتوانێ لە راستیەکانی مێژوو لەلایەک و ھاوکێشە جۆراوجۆرەکانی قۆناغەکە لەلایەکی تر تێبگات ( ھەم دۆخی سیاسی و ھەم ئابوری و ھەم کۆمەڵایەتی )
ئێمە لە قۆناغێک دەژین مرۆڤ بۆخۆی بوەتە کاڵایەکی بی بەھا ئیتر تابلۆکانیشمان بەنرخ تر نین لە مرۆڤ ...ئەمە رەوتی ئەمرۆو سیستەمی نوێی جیھانە نەک ھەر کوردستان کە ئێمەش بەشێکین لەم جیھانە..
ھەر بۆیە سوتانی تابلۆ ناتوانی ھوشیاری و چێژ وەرگرتن لە جوانی دروست بکات ..ئەوە پێشکەوتن و بەرەو پێشچونی قۆناغەکەیە بەھا بۆ ھونەرو جوانی دروست دەکات
مەرج نیە هەمو وێنەکێشێک هونەرمەند بێت..
من لەوڵامی هەندێک بەناو هونەرمەند زۆر بێزارم هێندەی بێزاریم لەم دۆخە .
من لە نوسینەکانیان بۆنی نەوتی رەش دەکەم بۆنی دووکەڵی پەرستگاکانی سەوز وزەرد دەکەم ..
ئاخر کەی بوە هونەرمەند لەجیاتی یاخی بون لە دۆخێک کەلێوان لێوە لە تەهمیش و بێ رێزی وبێ ئەرزشی هونەر وهونەرمەندان .
بەرپەرچی هەر جوڵەیەک ببنەوە کە بۆ خزمەتی رەوتی هونەر و هونەرمەندان .
لەبەر ئاگردان و بن دیوار توانجی بێ بنەماو بێ رەچاوکردنی هەستی زاماری ئێمە کە ویستمان خزمەت بەئێوەش بکەین لەرێگای سوتانی بەشێک لەروحمان بەشێک لەماندووبون وشەو نوخونیمان.
بەراستی من بۆنی نەوتی ڕەش لەهەندێ بۆچون دەکەم بۆنی کەلاوەکانی حیزب دەکەم .لێرەوە رێزی بێ پایانم بۆ هەمو ئەو دڵسۆزانەی بەبێ ئەرگۆمێنتی کۆنکرێتی کەمپینەکەیان رەت کردەوە بەڵام بەر زنرخاندیان وەک بەشێک لەجوڵەی هونەری
نوسەرو شێوەکار طیب عبدالرحمن
من لەوڵامی هەندێک بەناو هونەرمەند زۆر بێزارم هێندەی بێزاریم لەم دۆخە .
من لە نوسینەکانیان بۆنی نەوتی رەش دەکەم بۆنی دووکەڵی پەرستگاکانی سەوز وزەرد دەکەم ..
ئاخر کەی بوە هونەرمەند لەجیاتی یاخی بون لە دۆخێک کەلێوان لێوە لە تەهمیش و بێ رێزی وبێ ئەرزشی هونەر وهونەرمەندان .
بەرپەرچی هەر جوڵەیەک ببنەوە کە بۆ خزمەتی رەوتی هونەر و هونەرمەندان .
لەبەر ئاگردان و بن دیوار توانجی بێ بنەماو بێ رەچاوکردنی هەستی زاماری ئێمە کە ویستمان خزمەت بەئێوەش بکەین لەرێگای سوتانی بەشێک لەروحمان بەشێک لەماندووبون وشەو نوخونیمان.
بەراستی من بۆنی نەوتی ڕەش لەهەندێ بۆچون دەکەم بۆنی کەلاوەکانی حیزب دەکەم .لێرەوە رێزی بێ پایانم بۆ هەمو ئەو دڵسۆزانەی بەبێ ئەرگۆمێنتی کۆنکرێتی کەمپینەکەیان رەت کردەوە بەڵام بەر زنرخاندیان وەک بەشێک لەجوڵەی هونەری
نوسەرو شێوەکار طیب عبدالرحمن
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment
kurdistan art