ئەمڕۆ چوارشەمە (٢٢-١١-٢٠١٧) لە زانکۆی نۆڵج، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (تاهیر عەبدوڵا) جێگری پارێزگاری هەولێر و (حاجی عەباس فازڵ) سەرۆکی ئەمینداری زانۆی نۆڵج و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان و هونەرمەندان، پیشانگای تایبەتی فۆتۆگرافی لەژێر ناوی (هیواکانی خۆزگە) بۆ هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (خۆزگە حەسەن) کرایەوە، هەر لەو چالاکیەدا دوو قوتابی پارچە مۆسیقایەک و گۆرانییەک بەشدارییان کرد.
شایانی باسە ئەم پیشانگهیە لەلایەن زانکۆی نۆڵج و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ئەنجام درابوو
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment
kurdistan art