خانمه شێوه‌كار (تاژان سۆران) له شاری سلێمانی چاوی به دونیا هه‌ڵێناوه ٢٠١٤-٢٠١٥( كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری) ته‌واوكردوه . ناوبراو ٢٠١٤ به‌شداری( پێشانگه‌ی یادی ئه‌نفال) ی كردووه له چه‌مچه‌مال . جگه له به‌شداریكردنی له پێشانگه و فیسیڤاله‌كانی كۆلێژ ،(تاژان سۆران) خانمه شێوه‌كار ده‌ڵێت ئه‌م پێشانگه‌یه‌م به‌ناوی(هونه‌ری ته‌عبیریه تجرید) له ٢٥تابلۆ پێك هاتوه بۆ نمایش. وه‌هه‌ریه‌كه‌و به شێوازی جیاواز كارم له سه‌ركردووه . به بۆچونی ناوبراو ئه‌م هونه‌ره زۆر كاری له سه‌ر ناكرێت له كوردستان و هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك خۆی له‌م ستایله هونه‌رییه نادات به حوكمی ئه‌وه‌ی چونكه هونه‌رێكی قورسه و تێگه‌یشتنی ده‌وێت، خانمه شێوه‌كار تاژان سۆران رای گه‌یاند ره‌نگه‌كان له نێو تابلۆكانی گوزارشتی خۆی هه‌یه له ده‌ربرین و هێمایه‌ك بۆ ئازاروو كێشه‌ی ئافره‌تان جگه له‌و ره‌نگانی كه گوزارشتێكیشن بۆ سه‌ركه‌وتنی ئافره‌تان
Source:Site Kurdistan ART
Photo, All friends Tazhan S Gharib
No comments:
Post a Comment
kurdistan art