![](https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEif6iNLTf7Kqw0EhNmrxN596OkGKN3xBt27pRHiZFUislX43P9ohKNgU3eWoPZEDP7iATiVWkd2VbGQgIN3xyojSNONSrTbKmNhmZGK8e2KpY_HPCA98-p37xSCokjLq6vfk9nZkZlpYcka/s200/%D8%B9%D9%87%E2%80%8C%D8%A8%D8%AF%D9%88%DA%B5%D8%A7+%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%D8%B3%D9%88%D9%84.jpg)
هونه‌رمه‌ندی كورد (عه‌بدوڵا ره‌سول مه‌ولود ) ساڵی 1952 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بوه
ساڵی 1975 - 1979 به‌كالۆریۆسی ته‌واو كردووه به پله‌ی یه‌كه‌م له وێنه كیشان ، له ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا
ساڵی 1980 – 1979 مامۆستابوه له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی شه‌قلاوه
ساڵی1980- 1986 ده‌سته‌ی دامه‌زێنه‌ری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری سلێمانی بوه ، هه‌روه‌ها مامۆستا‌و سه‌رۆكی لقی وێنه‌كێشان بووه
ساڵی1986 وڵاتی به جێ هێشت و پاش تێپه‌ربوون به قۆناغی ئێران و سوریا له ساڵی 1989 جێگیر بووه له له‌نده‌ن به‌ریتانیا
ساڵانی 1989 - 2005 ژیاوه له له نده‌ن وه‌ك په‌ناهه‌نده ، كاری هونه‌ری ، (ئلسترێشن و مۆتیڤ )وانه‌ی هونه‌ریشی گۆتۆته‌وه
ساڵی 1995 ره‌گه‌ز نامه‌ی به‌ریتانی وه‌رگرتووه و 1997 بروانامه‌ی وانه‌بێژی به‌ده‌ست هێناوه له
(City & Guilds London Institute)
ساڵی 1997 وانه‌ی وتۆته‌وه له
(Cordwainers College of Art & Design)
ساڵی 2006 تاكو ئێستا مامۆستای وێنه‌كێشانه له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر
هونه‌رمه‌ند (عه‌بدوڵا ره‌سول) 1971- 2013 شه‌ش پێشانگای تایبه‌تی كردۆته‌وه، له زۆر پێشانگاكانیشدا به‌شداری كردوه له
ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات
No comments:
Post a Comment